سەعید ئەرجمەندی ئارشیڤ - KHRN

لە سنە دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی گوڵان (١٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەیۆمەرس مینبەری و سەعید ئەرجمەندی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە. کەیۆمەرس مینبەری، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی کامێران و سەعید ئەرجمەندی، خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی سنە، پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون...

زیاتر