بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی گوڵان (١٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی کەیۆمەرس مینبەری و سەعید ئەرجمەندی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کراوە.

کەیۆمەرس مینبەری، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی کامێران و سەعید ئەرجمەندی، خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی سنە، پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوون و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووبوو.

ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.