شەهرام محەممەدبەیگی ئارشیڤ - KHRN
ژمارەی زیندانیانی لەسێدارەدراوی دوێنێ لە ئیلامدا بوو بە سێ کەس
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی شەهرام محەممەدبەیگیدا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی دیکەیش بە ناوەکانی عەلیئاقا محەممەدی و ناسر مەقسوودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کراوە. عەلیئاقا محەممەدی، ٤٧ ساڵان و خەڵکی شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی...
زیاترلە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەەبەیانی ڕۆژی ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی، موحسین ئەمرایی و شەهرام محەممەدبەیگی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی و موحسین ئەمرایی کە...
زیاترمانگرتنی زیندانییەک لە ئیلام بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبەندان زیندانییەک بە ناوی شەهرام محەممەدبەیگی لە بەندی سڵامەتی زیندانی ناوەندیی ئیلام لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە بە قورسی ئەشکەنجە دراوە و گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینە. ئەم زیندانییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەشکەنجەدرانی لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ لە قەرەنتینە مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت ئەم زیندانییە ٣٥ ساڵەیەی خەڵکی ئیلام کە لە ڕێکەوتی...
زیاتر