فەردین ڕوستەمنژاد ئارشیڤ - KHRN
برینداربوونی سێهەم ئەندامی بنەماڵەیەکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە کەمتر لە ساڵێکدا
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندان (٢ی فێبرییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی کۆسار ڕوستەمنژاد بە سەختی بریندار بوو. لە یەک ساڵی ڕابردوودا دوو برای دیکەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوەکانی فەرشاد و فەردین ڕوستەمنژاد لە کاتی کۆڵبەریدا و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتوچۆ و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
کۆڵبەرێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی مێرساد دەروێشی کە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ٥ کۆڵبەری تردا لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ملەی «شوانکارە»ی ڕوانسەر بە قورسی بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. هاوکات کۆڵبەرێکیش بە ناوی فەردین ڕوستەمنژاد بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بریندار بووە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی...
زیاتر