محەممەدعوبەید حەقیقیان ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 20, 2023

محەممەدعوبەید حەقیقیان سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری دەستلەکارکێشاوەی دادگوستەریی سنە، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. لە دادنامەکەدا ڕاگەیەنراوە کە ئەم حوکمە بەپێی یاسای گۆڕینی سزای بەندکران بۆ غەرامە، دەگۆڕدرێت بۆ ٤٠ میلیۆن تمەن غەرامەی پارە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی...

زیاتر

ئازادکردنی کاتیی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە لە سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی محەممەدعوبەید حەقیقیان و پوویا ڕوستەمیپوور بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٦ی ڕەشەمە (٢٥ی فێبرییە) محەممەدعوبەید حەقیقیان، کارمەندی پێشووی دادگوستەریی سنە، دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی ڕێبەندان (٥ی فێبرییە) محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری پێشووی دادگوستەریی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زیاتر