بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەدعوبەید حەقیقیان، فەرمانبەری دەستلەکارکێشاوەی دادگوستەریی سنە، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

لە دادنامەکەدا ڕاگەیەنراوە کە ئەم حوکمە بەپێی یاسای گۆڕینی سزای بەندکران بۆ غەرامە، دەگۆڕدرێت بۆ ٤٠ میلیۆن تمەن غەرامەی پارە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١دا (۵ی فێبریە ٢٠٢٢) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.