مه‌حموود مه‌حموودی ئارشیڤ - KHRN

سنه‌؛ مه‌حمود مه‌حموودی، ڕۆژنامه‌نووسی كورد به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی ڕێبه‌ندان(٥ی فێبریە)، مه‌حموود مه‌حموودی  به‌رپرسی حه‌فته‌نامه‌ی «ئاگرین ڕۆژ» به‌ دانانی بارمته‌ی ٢٠٠میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌ كورده‌ ڕۆژی ١١ی ڕێبه‌ندان (٣٠ی ژانویه‌)، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌ كرابوو.  تۆمه‌تی نابراو بانگه‌شه‌ دژی حكوومه‌ت ڕاگه‌یه‌نراوه‌، ناوبراو یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا...

زیاتر

دوو ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستای كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران

له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكوانانی كورددا، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا مه‌حموود مه‌حموودی، به‌رپرسی حه‌فته‌نامه‌ی «ئاگرین ڕۆژ» له‌ سنه‌ و عه‌زیز قادرتاج، مامۆستای قۆتابخانەی گوندی «نه‌زریوه»ی شنۆ، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.  به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕێبه‌ندان (٣١ی ژانویه‌) هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ هەڵیانکوتاوەتە سەر‌ ماڵی مه‌حموود مه‌حموودی، به‌رپرسی حه‌فته‌نامه‌ی ئاگرین ڕۆژ...

زیاتر