له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان و چالاكوانانی كورددا، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا مه‌حموود مه‌حموودی، به‌رپرسی حه‌فته‌نامه‌ی «ئاگرین ڕۆژ» له سنه و عه‌زیز قادرتاج، مامۆستای قۆتابخانەی گوندی «نهزریوه»ی شنۆ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕێبه‌ندان (٣١ی ژانویه) هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مه‌حموود مه‌حموودی، به‌رپرسی حه‌فته‌نامه‌ی ئاگرین ڕۆژ له شاری سنه و دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان (٣٠ی ژانویه)، هێزه ئه‌منییه‌كان مامۆستایه‌كی قۆناخی سه‌ره‌تاییان له گوندی نزریوهی شنۆ به ناوی عه‌زیز قادرتاج ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م یازده هاووڵاتی و چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه شوێنێكی نادیار كراون.