نێچیرڤان مەعرووفی ئارشیڤ - KHRN
تشرینی دووهم 11, 2022
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان چاوی لانیکەم ٧ هاووڵاتی زەربری قەرەبوونەکراویان بەر کەوتووە
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانەوە تا ئێستا لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار، سەقز، سنە و بیجاڕ بە هۆی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە بە چەکی ساچمەزەن، تووشی برینی قەرەبوونەکراو لە چاویاندا بوون و بینایی چاوێک یان هەردوو چاوەیان لەدەست داوە. ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان (١٧ی سێپتامبر) لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا (مەهسا) ئەمینیدا لە سەقز، لانیکەم دوو کوڕی لاو بە ناوەکانی...
زیاتر