پوویا ڕوستەمیپوور ئارشیڤ - KHRN

ئازادکردنی کاتیی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتە لە سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە ناوەکانی محەممەدعوبەید حەقیقیان و پوویا ڕوستەمیپوور بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٦ی ڕەشەمە (٢٥ی فێبرییە) محەممەدعوبەید حەقیقیان، کارمەندی پێشووی دادگوستەریی سنە، دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی وەرزشکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندان (١ی فێبرییە) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە یەکێک لە شەقامەکانی سنەدا وەرزشکارێکیان بە ناوی پوویا ڕوستەمیپوور دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری سنە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی بنەماڵەکەیدا کە مۆبایل، کۆمپیتەر و... لە ڕیزی...

زیاتر