ژینا مودەڕیس گورجی ئارشیڤ - KHRN

ئایار 25, 2024

ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافەکانی ژنان، سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی هەمەدانی بەسەردا سەپا

ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی بە مەبەستی ڕووخاندنی حکومەت» سزای ١٠ ساڵ بەندکران، «هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دواکۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم...

زیاتر

داخستنی کتێبفرۆشیی «ژیرا» و ژمارەیەک یەکەی پیشەیی دیکە لە سنە بە هۆی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی»یەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کتێبفرۆشیی «ژیرا»ی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنەوە (ئەماکن) بە بیانووی «ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیسلامی» داخرا. ژینا مودەڕیس گورجی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری ژنان، خاوەنی ئەم کتێبخانەیە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) ئیدارەی چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکانی شاری سنە (ئەماکن) نامەیەکیان بۆ ژینا مودەڕیس گورجی...

زیاتر