کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی ئارشیڤ - KHRN

کوژرانی ڕازیە ڕەحمانی، کچێکی ١٨ ساڵانی خەڵکی نوورئاوای لوڕستان بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەران (٢٠ی ژوەن) هێزە ئینتیزامییەکانی سەربازگەی «چشمەسفید»ی شاری نوورئاوای پارێزگای لوڕستان، لە گوندی «گۆیژە»ی نوورئاوا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی شوکرڕەزا ڕەحمانی و یەکێک لە ئەندامای هێزەکە تەقەی لە سەری کچە ١٨ ساڵانەکەی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی ڕازیە ڕەحمانی کرد و کوشتی. کەسێکی نزیک لەم بنەماڵەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەران (٢٠ی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 29, 2023

کوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ورمێ و سنەدا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا و مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت، کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دیسامبەر) مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە...

زیاتر