کوێستانی شاهۆ ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی کاولکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
لە یەک حەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دروستکردنی جادە و بنکەی سەربازی، بەشێک لە بەرزاییەکانی کوێستانی پارێزراوی شاهۆ لە گوندی «شمشێر»ی شاری پاوەی تێک داوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە لە یەک حەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی «زاولیی گەورە» و «زاولیی بووچک»، کاروانێکی کەرەستەی جادەسازیی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە...
زیاتربەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران لە ناوچەی پارێزراوی شاهۆدا / درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆکردن بۆ ناوچەکە
مانۆڕی سەربازی-ئەمنیی سوپای پاسداران کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕەوە (١٧ی جولای) لە بەرزاییەکانی «قۆری قەڵا» و «پیازەدۆڵ»ی کوێستانی شاهۆ لە پارێزگای کرماشان دەستی پێ کردووە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە و سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەو ناوچە پارێزراوە تۆپباران دەکات. چەندین کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی شاهۆ لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا دەڵێن کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕدا (١٧ی جولای)...
زیاترتۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران بۆ دووەم ڕۆژ درێژەی بە تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە نزیک گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان داوە و ئەمەیش بووەتە هۆی شێواندنی بەشێکی گەورە لە ژینگەی ئەم ناوچە کوێستانییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی کامێران لە داوێنی کوێستانی شاهۆ جێگیر کران و...
زیاترگوللەبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
هێزەکانی سوپای پاسداران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیان داوەتە گوللەبارانکردنی هەندێ بەشی کوێستانی شاهۆ لە دەوروبەری گوندی «لۆنی سادات»ی کامێران و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەنگی تەقە لەم ناوچە شاخاوییەوە دەبیسرێت. سوپای پاسداران هەروەها هاتوچۆکردنی هاووڵاتیانی بۆ ئەم کوێستانە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ قەدەغە کردووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی...
زیاتر