کەمال لوتفی ئارشیڤ - KHRN

دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە زیندانی کامێراندا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و دەوترێت لە دۆخێکی ناجێگیردایە. ئەم هاووڵاتییە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) بەرپرسانی زیندانی کامێران لەگەڵ بنەماڵەی کەمال لوتفیدا...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفیدا، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە یەک مانگی ڕابردوودا ئەم بنەماڵە دادخوازە چەندەها جار سەردانی دەزگای دادوەری و دامودەزگای ئەمنیی شارەکانی دێولان، سنە و کامێرانیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەو دەزگایانە تا ئێستە هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، گوازرایەوە بۆ زیندانی کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کامێران. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیاریکردنی پارێزەر بێبەش کراوە. کەمال لوتفی ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) لە شەقامێکی دێولاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ڕەزا لوتفی، ١٩ ساڵان، خەڵکی شاری دێولانی پارێزگای کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی...

زیاتر