یارسان ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سێ هاووڵاتیی کوردی یارسان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپا و زیندانی دیزڵئاوای کرماشان
یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی کوردی یارسان، دوای دوو مانگ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی نەبیی ئەکرەمی کرماشان گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە. هەروەها مەنسوور قەنبەریی برای و خزمێکی دیکەیان بە ناوی جەمشید حەقانی کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش هەر لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەدا لە کرماشان ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی...
زیاترسزای موژگان کاووسی گۆڕدرا بۆ ساڵێک بەندکران
دوای ئەوەی لقی ٣٩ی دیوانی باڵای ئێران داوای پارێزەرانی موژگان کاووسیی بۆ دادگاییکردنەوەی دووبارەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە قبووڵ کرد، دۆسیەکە نێردرایە بەردەم لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ساری و دواجار حوکمەکە لە ٦٢ مانگ بەندکرانەوە گۆڕدرا بۆ ساڵێک بەندکران. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانەوە (١٥ی ژوەن) بە شێوەی «بڕیاری کراوە» پاشماوەی سزاکەی تێدەپەڕێنێت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،...
زیاتر