ئەیوب میرزایی ئارشیڤ - KHRN
تهمموز 31, 2022
لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەیوب میرزایی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو ٢٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «سەراو»ی ناوچەی سەرفیرووزئاوای کرماشان بوو.
زیاتر