تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەیوب میرزایی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو.

ناوبراو ٢٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «سەراو»ی ناوچەی سەرفیرووزئاوای کرماشان بوو.