حەسەن ئەمینی ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 22, 2024

حەسەن ئەمینی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی...

زیاتر
ته‌مموز 6, 2023

حەسەن ئەمینی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

لە درێژەی گوشارەکان و سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر بنەماڵەی دادخوازاندا، حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی پووشپەڕ (٥ی جولای) لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی»...

زیاتر