دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) هاووڵاتیی کورد شاپوور مورادی دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. شاپوور مورادی لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەرداندا (٧ی ژوەن) لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی غەفووری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوزرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ناوبراو بە درێژایی ئەم...

زیاتر

بەردەوامێتیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی فەرشید کەریمی کە نزیکەی ٣ حەفتە لەمەوپێش لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدایە. ئەم هاووڵاتییە کوردە چەند ڕۆژ لەمەوپێش لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە بەدەست نەهاتووە....

زیاتر