گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی سنە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2022/08/12/p12555
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) هاووڵاتیی کورد شاپوور مورادی دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە.
شاپوور مورادی لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەرداندا (٧ی ژوەن) لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی غەفووری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوزرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.
ناوبراو بە درێژایی ئەم ماوەیە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو.
دەوترێت تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
شادی دەرگاهی و ئیرەج ڕەحیمزادە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن
-
بەردەوامێتیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دۆخی زیندانی ناوەندیی سنە لەدوای دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەوە
-
گواستنەوەی پێدرام موعینی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
-
بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەفشین شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی کورد، درێژ کرایەوە
-
چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان سەرەڕای دانانی بارمتە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن