زیندانی سەقز ئارشیڤ - KHRN

لە سەقز زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵان (٢٥ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی فەرزاد خادمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان (٢٣ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەقز کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە. فەرزاد خادمی،...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 6, 2023

لە سنە و سەقز سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیدەری، خالید ڕۆحی و کەمال ئیلهامی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی سنە و سەقز جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیدەری و خالید ڕۆحی کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 13, 2023

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی گەڵاڕێزان (١٣ی نۆڤامبەر) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی دووهەمی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقزەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران بانگهێشت کرابوو. ئەم چالاکە کرێکارییە لە خەرمانانی ئەمساڵدا (سێپتامبەر) لە لایەن...

زیاتر
ئه‌یلول 28, 2023

ئەفخەم مورادیان بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، دوای زیاتر لە ٣ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کراوە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی پووشپەڕ (٢٢ی ژوەن) لە شەقامێکی شاری سەقزدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ڕۆژی ٢٨ی...

زیاتر
ته‌مموز 25, 2023

ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی سەقز، سزای پازدە ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

ئەیوب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەرداندا (١٠ی ژوەن) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە سزای پازدە ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە مەدەنییە کە لە زیندانی سەقزدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی...

زیاتر