زیندانی قزلحەساری کەرەج ئارشیڤ - Page 3 of 5 - KHRN
بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی چوار زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام
فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە...
زیاترلە کەرەج لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدعەلی میرزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ لانیکەم زیندانییەکی تردا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و محەممەدعەلی میرزایی بەرەبەیانی ئەمڕۆ...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەدحسەین گەراوەند و کەیۆمەرس غوڵامی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردووکیان لە...
زیاترزیندانیی مەزهەبی کورد داوود عەبدوڵڵاهی لە سێدارە درا
داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ی بەفرانبار (٢ی ژانڤییە) دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەرفرانبارەوە (٢٦ی دیسامبەر) دوابەدوای گوێزرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، دەستی بە مانگرتنی وشک لە خواردن کردبوو. دوو هاودۆسیەی دیکەی ئەم زیندانییە بە ناوەکانی قاسم ئابستە و ئەیوب کەریمی ڕۆژانی ١٤ی گەڵاڕێزان و ٨ی سەرماوەز (٥ و ٢٩ی...
زیاترئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە سێدارە درا
بەرەەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی سەرماوەز سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبەر) ئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٣٠ی گەڵاڕێزان (٢١ی نۆڤامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە کرابوو. ئەیوب کەریمی لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی تردا بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی و قاسم ئابستە لە...
زیاتر