زیندانی ناوەندیی ئەراک ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 13, 2023

زیندانییەک لە ئەراک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی تر بە ناوی عەلی گەراوەند کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ چوار بەندکراوی دیکەدا بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو...

زیاتر
كانونی دووه‌م 12, 2023

لانیکەم دوو زیندانی لە ئەراک لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی ئازاد دادوەند و کەیوان ئەمینی تەوەکول کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە. ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ سێ بەندکراوی دیکەدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوایین دیدار،...

زیاتر