زیندانی ناوەندیی کەرەج ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 14, 2024

لە کەرەج لانیکەم پێنج زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج بەندکراو بە ناوەکانی هادی نەزەری، حوجەت میری، ئەکبەر تاج، ئەمیرحسەین مەلێکی و ئەحمەد لەتیفی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم پێنج زیندانییەی خەڵکی شارەکانی هەرسینی پارێزگای کرماشان و نوورئاباد (دولفان)ی پارێزگای لوڕستان، لە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

لە کەرەج سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین زاکریی کاکاوەند، خەلیل حاجی ئابادی و حەمید ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دیسامبەر) لەگەڵ دوو بەندکراوی تردا کە ناسنامەیان نەزانراوە،...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 5, 2023

لە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز (٥ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی موجتەبا ئەمیری و مەنووچێهر بەرزگەر کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی پێشووتر لەگەڵ زیندانییەکی تردا کە ناوەکەی نەزانراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 20, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەری و دیارینەکردنی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرا و بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (ژانڤییەی ٢٠٢٣) لە سێدارە درا، بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت هێشتا لە زیندانی ناوەندیی کەرەجدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ماشەڵڵا کەرەمی سەرەڕای ئەوەی نەوەد ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەیشی لەژێر هەڕەشەدان تاکوو هیچ هەواڵێک لەسەر...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2023

لە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر (٢٢ی ئۆکتۆبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی خەسرەو نەقیانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە سێدارە دراوە. خەسرەو نەقیانی، ٣٠...

زیاتر