زەینەب جەلالیان ئارشیڤ - Page 2 of 4 - KHRN
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی؛ زەینەب جەلالیان لە ژێر ئەشکەنجەدایە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی داواکاریی هەوڵدانی بەپەلە ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ناهێڵن پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد، دابین بکرێت و لە ڕێی ئەم ئەشکەنجەوە دەیانەوێ ناچاری بکەن لە بەرانبەر کامێرادا لە دژی خۆی "دانپێدانان" ئەنجام بدات . بە وتەی ئەم دامەزراوە داکۆکیکارە لە مافەکانی مرۆڤ، بەرگرتنی بەئەنقەست لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان بۆتە هۆی قووڵبوونەوەی نەخۆشی و...
زیاتربێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە پێوەندیی تەلەفۆنی لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی یەزد و دەستبەسەرکردنی باوکی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی کە ١٩ی گەڵاڕێزان بە شێوەیەکی کت‌وپڕ و چاوەڕواننەکراو لە زیندانی کرماشانەوە دوور خرایەوە بۆ زیندانی یەزد، هێشتا هەر لە بەندی قەرەنتینەی ئە زیندانەیە و مافی تەلەفۆنکردن و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.کەسێکی نزیکی زەینەب جەلالیان سەبارەت بە دوایین دۆخی ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «خانمی جەلالیان لەو کاتەوەی براوەتە زیندانی یەزد...
زیاترچوار جار گواستنه‌وه و دوورخستنه‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا؛ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان دوور خرایەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بەسەردا سەپاوە، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕایگه‌یاند کە ناوبراو بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد دوور خراوەتەوە.به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی دوو خولەکیدا بنه‌ماڵه‌کەی ئاگادار کردۆتەوە كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد و له ڕێگادا كه‌وتۆ‌ته به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه و سووکایەتیی...
زیاتركرماشان؛ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كرماشان، له وتووێژێكدا بۆ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باسی له گواستنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ شوێنێكی نادیار كرد، به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی دوای سه‌ردانیان بۆ به‌ندی ژنانی كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان، به بێ هێچ شیكرنه‌وه‌یه‌ك به‌ندكراوی سیاسی كورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیانیان ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردوه. ئه‌م به‌ند كراوه سیاسییه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕه‌زبه‌ردا له زیندانی كرمان گواسترایه‌وه بۆ...
زیاترنیگه‌رانی له‌سه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستیی زەینه‌ب جه‌لالیان دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی كرماشان
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، دوای ٣ مانگ مانه‌وه له ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندانی كرمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر گواسترایه‌وه بۆ زیندانی كرماشان.ناوبراو پێشتر له ڕێكه‌وتی ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵدا به شێوه‌ی كتوپڕ و بەبێ هێچ هۆکارێکی دیاریکراو، سه‌ره‌تا له زیندانی خۆیەوە بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گواسترابوویەوە و دوای دوو مانگ و لە حاڵێکدا کە بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بەرانبەر به‌م...
زیاترکرمان؛ زەینەب جەلالیان هێشتا هەر لە ژووری تاکەکەسیدایە
زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی (ئەبەد) کە ٥ی پووشپەڕ لە قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە گواسترابوویەوە بۆ زیندانی کرمان، هێشتا لە ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانەدا بەسەر دەبات و بارودۆخی نالەبارە.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و پێی وتوون کە هێشتا لە دۆخێکی دژوار و لە ژووری تاکەکەسیدایە، ئەوەشی...
زیاترپاش دوو مانگ دیارنەمان، زەینەب جەلالیان پێوەندیی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرت و ڕایگەیاند لە ژوورێکی تاکەکەسیی زیندانی کرماندایە
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپاوە، دوای دوو مانگ دیارنەمان لەگەڵ بنەماڵەیدا بە تەلەفۆن پێوەندیی گرتووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە ژوورێکی تاکەکەسیی تایبەتی زیندانی کرماندایە.دێنیز جەلالیانی خوشکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتی: «نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، زەینەب جەلالیان دوای دوو مانگ دیارنەمان توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەیدا...
زیاترڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دوایین بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و سوهه‌یلا حیجاب، دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سوهه‌یلا حیجاب له سی و دووهه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، له بارودۆخێكی ناله‌باردایه و مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتنی ته‌له‌فۆنی بە بنه‌ماڵه‌كه‌یی پێ نادرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرنای پێوه دیاره، هێچ جۆره پێشكنین و خزمه‌تگوزاییه‌كی پزیشكیشی بۆ دابین نه‌كراوه. هه‌روه‌ها تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار بۆ‌ته‌وه کە زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، له ڕێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕ و...
زیاترڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای خزمەتگوزایی پزیشكی بۆ سێ ژنی به‌ندكراوی سیاسی دەکات
سەبارەت بە دابیننەکردنی پێداویستیی خێرای پزیشکی بۆ زیندانیی سیاسیی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هەروەها هەردوو داكۆكیكاری مافی مرۆڤ نه‌رگس محەممه‌دی و سوهه‌یلا حیجاب کە بەپێی ڕاپۆرتەکان لە خزمەتگوارییەکان بۆ ڕزگاربوون لە مەترسیی نەخۆشیی کۆرۆنا بێبەش کراون، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیران كرد به‌په‌له پێداویستی و چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان بكرێت.زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، مانگی ڕابردوو له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی قه‌رچه‌ك تووشی ڤایرۆسی...
زیاتر