نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد کە حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپاوە، دوای دوو مانگ دیارنەمان لەگەڵ بنەماڵەیدا بە تەلەفۆن پێوەندیی گرتووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە ژوورێکی تاکەکەسیی تایبەتی زیندانی کرماندایە.
دێنیز جەلالیانی خوشکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتی: «نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژ، زەینەب جەلالیان دوای دوو مانگ دیارنەمان توانیویەتی لەگەڵ بنەماڵەیدا بە تەلەفۆن پێوەندیی بگرێت و وتی کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە و ئێستا لە ژوورێکی تاکەکەسیی تایبەتی زیندانی ناوەندیی کرماندایە».
بە وتەی ئەو، خانمی جەلالیان لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا وتوویەتی کە دوو لێپرسەوەی ئەمنیەتی لە تەنیشتمدان و وتوویانە نابێ بە زمانی کوردی قسە بکەیت و دەبێ زمانی فارسی بە کار بهێنیت.
دێنیز جەلالیان ئەوەشی زیاد کرد کە زەینەب لە حاڵێکدا کە دەنگی بە تەواوی نووسابوو و بەردەوام دەکۆکی، وتوویەتی کە لێپرسەوە ئەمنیەتییەکان پێیان وتووە لەبەر ئەوە دوور خراویتەوە کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤت لە هەواڵی نێو زیندان ئاگادار دەکردەوە و نامەی سەرئاوەڵات دەنووسی.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گوڵان لە ناکاو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له به‌ندیخانه‌ی خووی برایە ده‌ره‌وه و دوای حەفتەیەک دەرکەوت کە بردوویانەتە زیندانی قەرچەک. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئەم بەندکراوە سیاسییە «سێ رۆژ به‌رده‌وام به کەلەبچە و پێبەندەوە براوه‌ته به‌ندیخانه‌كانی ورمێ و كرماشان و لەوێشەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران، دواجاریش ده‌برێته به‌ندیخانه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و بە درێژایی ئەو چەند ڕۆژە تەنانەت خواردن و خواردنەوەی پێویستیشی پێ نەدراوە».
زەینەب جەلالیان لەو ماوەیەی لە دۆخی سەختی زیندانی قەرچەکدا بوو، تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوو و لە ٣١ی جۆزەرداندا بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ زیندانی خووی یان ئێڤین و هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، مانی لە خواردن گرت، بەڵام لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتندا، واتە ٥ی پووشپەڕ، دیسان لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکەوە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هه‌روه‌ها له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالییانه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی ڕاگرتنی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه‌دا له‌زیندانی قه‌رچه‌ك، دوو كه‌س كه خۆیان وه‌ك پارێزه‌ی مافی مرۆڤ ناساندووه له‌گه‌ڵ خانمی جه‌لالیان چاوپێكه‌وتنیان كردووه و داوایان لێ كردووه بۆ باشتربوونی دۆخەکەی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كاندا هاوكاری بكات، به‌ڵام ناوبراو به بنه‌ماڵەكه‌ی وتبوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی به‌م كه‌سانه نه‌كردووه، وازی له قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان هێناوه و داواكارییه‌كانیانی قبووڵ نەکردووە.
ماڵپه‌ڕێكی ئه‌منیه‌تی كه به‌ناوی «چاودێری مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران» چالاكی ده‌كات، له چه‌ند مانگی پێشوودا زنجیرە بابه‌تێکی دوور له حه‌قیقه‌تی بۆ ڕوخاندنی کەسایه‌تیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بڵاو كردۆته‌وه و له یه‌كێك له دوایین ڕاپۆرته‌كانیدا نووسیویه‌تی پارێزه‌رێكی ئه‌م ڕێكخراوه‌یە چاوپێكه‌وتنی بووه له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب جه‌لالیاندا.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان کە له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ بارودۆخ و دۆسیه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان کردووە، گواستنه‌وه‌كانی ئەم دواییەی و هاوكات هه‌وڵی به‌ربڵاوی ڕێكخراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی دوور له ڕاستی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بە مەبەستی ڕووخاندنی کەسایەتیی خانمی جه‌لالیان و گوشارهێنان بۆ چاوپێكه‌وتنی تێلەڤیزیۆنی، بە کۆمەڵێک نیشانه‌ی مەترسیدار دەزانێت و پێی وایە ئەمانە نیشانەی سیناریۆیه‌كی ئامادەکراوی ئه‌منیه‌تییە و دەیانەوێ دۆسیه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه ناسراوه‌ی كورد بکەنەوە كه دوای تێپه‌ڕینی نزیك به ١٣ ساڵ لە به‌ندكرانی، هێشتا هەر له سه‌ختترین بارودۆخدایه.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی له گۆندی “دێم قشڵاق”ی سه‌ر به شاری ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له دایك بووه. ناوبراو له سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاویدا له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای چه‌ندین مانگ ڕاگرتن له ژووری تاكه‌كه‌سیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شاره و كه‌وتنه ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فراوانەوە، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ئەو شارەوە به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شەڕکردن لە دژی خوا لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا، سزای سێداره‌ی بۆ دەر چوو. ئه‌م سزایه دوای په‌سه‌ندکردنی له دادگای پیاچوونه‌وەدا لە ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، پلەیەک كه‌م كرایه‌وه و بوو بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو به درێژایی ئه‌م ساڵانه له به‌ندیخانەدا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بووه.
کۆمیتەی دەستگیرکردنە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٣٩٥ و لە دووتوێی داواکارییەکی فەرمیدا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر. بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێونەتەوەییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکڤانە سیاسییە کوردەدا دەوریان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.