سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كرماشان، له وتووێژێكدا بۆ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان باسی له گواستنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ شوێنێكی نادیار كرد، به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی دوای سه‌ردانیان بۆ به‌ندی ژنانی كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان، به بێ هێچ شیكرنه‌وه‌یه‌ك به‌ندكراوی سیاسی كورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیانیان ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردوه.
ئه‌م به‌ند كراوه سیاسییه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕه‌زبه‌ردا له زیندانی كرمان گواسترایه‌وه بۆ زیندانی كرماشان، چه‌ندین جار داوای گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی كردبوو بۆ زیندانی یەکێک لە شارەکانی ورمێ یا خۆی.
ناوبراو پێشتر ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ به شێوه‌ی كتوپڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له به‌ندیخانه‌ی خۆی بۆ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گواسترایه‌وه و دوای دوو مانگ له حاڵێكدا به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له شێوه‌ی ڕاگیرانی له‌م به‌ندیخانه مانی له خواردن گرتبوو دووباره گواستراوه بۆ زیندانی كرمان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌سه‌ر باردودۆخی ته‌ندروستیی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای تووشبوونی به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، وێڕای دەربڕینی نیگه‌رانیی خۆی، وتی: «كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی خانمی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان دوای تووشبوونی به نه‌خۆشیی كۆرۆنا له زیندانی قه‌رچه‌ك و پێڕانه‌گه‌یشتن و دابیننەکردنی پێداویستیی پزیشكی، تووشی خه‌ساری جیدی بووه و له‌م ماوه‌یه‌دا به شێوه‌ی به‌رده‌وام ئهكۆكێت و تووشی توندی هه‌ناسه‌ش بووه. هه‌روه‌ها به هۆی ئاوسانی چاوی ڕاستیەوە، ئاستی بینینی جارێكی‌تر تووشی كێشه بووه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی وت کە له كاتی گواستنه‌وه‌ی زینه‌ب جهلالیانەوە بۆ زیندانه‌كانی كرمان و كرماشان، بەردەوام ده‌ستبه‌ند و پێبه‌ندی لێ دراوە و کاربەدەستانی ئەمنی هێندەیان بەسەر زەویدا ڕاکێشاوە کە ده‌ست و پێیەکانی به قورسی تووشی كوتران و برین بووه و جێگاكانی هێشتا دیاره.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هه‌روه‌ها ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە ٢ی ڕه‌زبه‌ر، كاتێك زەینه‌ب جه‌لالیان بۆ زیندانی كرماشان گواستراوەتەوە، لەبەر ناجێگیربوونی ته‌ندروستیی ناوبراو، به‌رپرسانی زیندانی كرماشان سه‌ره‌تا خۆیان له وه‌رگرتنی ناوبراو بواردووه و دواجار تەنیا به نێوانگری و لەسەر داخوازیی داواکاریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی كرماشان، وه‌ریان گرتووه.
زیندانی ژنانی كرماشان له شوێنی كانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئه‌م شاره‌دایه و به هۆی چڕبوونی ژماره‌ی بهندكراوانەوە، کەرەستەی ده‌رمانیی زۆر كه‌میی هەیە و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی نه‌خۆشییەکەی و زەروورەتی خێرای دابینکردنی پێداویستییه پزیشكییه‌كان، ڕاگرتنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌م زیندانەدا بۆته هۆی تەشەنەسەندنی نیگەرانییەکان.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی له گوندی “دێم قشڵاق”ی سه‌ر به شاری ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له دایك بووه. ناوبراو له سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاویدا له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای چه‌ندین مانگ ڕاگرتن له ژووری تاكه‌كه‌سیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شاره و كه‌وتنه ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی فراوان، له لایه‌ن دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ئەو شارەوە به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و شەڕکردن لە دژی خوا لە ڕێگەی ئه‌ندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا، سزای سێداره‌ی بۆ دەر چوو. ئه‌م سزایه دوای په‌سه‌ندکردنی له دادگای پیاچوونه‌وەدا لە ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاویدا پلەیەک كه‌م كرایه‌وه و بوو بە زیندانی هه‌تاهه‌تایی. ناوبراو به درێژایی ئه‌م ساڵانه له به‌ندیخانەدا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆری وه‌ك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بوو
کۆمیتەی دەستبەسەرکردنی نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٣٩٥ و لە دووتوێی داواکارییەکی فەرمیدا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر. بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێونەتەوەییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانەی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکڤانە سیاسییە کوردەدا دەوریان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە..