زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی (ئەبەد) کە ٥ی پووشپەڕ لە قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە گواسترابوویەوە بۆ زیندانی کرمان، هێشتا لە ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانەدا بەسەر دەبات و بارودۆخی نالەبارە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە و پێی وتوون کە هێشتا لە دۆخێکی دژوار و لە ژووری تاکەکەسیدایە، ئەوەشی وتووە کە بەرپرسانی زیندان وتوویانە ئەگەر خۆی تێچووی گواستنەوەکەی دابین بکات ئەوا ئەینێرنەوە بۆ زیندانی خووی، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردارییان بۆ ئەم کارە هەڵنەگرتووە.
زەینەب جەلالیان چەند حەفتە جارێک، بە شێوەیەکی کورت و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی بەشی پاراستنی زیندان، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بە تەلەفۆن پێوەندی ئەگرێت، لەم پێوەندییانەدا بۆی نییە بە زمانی کوردی قسە بکات و دەبێ لەگەڵ باوک و دایکیدا هەر بە فارسی قسە بکات، لە حاڵێکدا کە ئەوان زۆر بە سەختی لەم زمانە تێدەگەن.
بەردەوامبوونی مانەوەی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرمان لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە دۆخی دژواری نێو زیندانی قەرچەکدا تووشی کۆرۆنا ببوو و ٣١ی جۆزەردان بە مەبەستی قبووڵکردنی داواکەی بۆ گەڕانەوە بۆ زیندانی خووی یاخود گواسترانەوە بۆ زیندانی ئێڤین و هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویستی پزیشکی، مانی لە خواردن گرت، بەڵام لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی و لە ٥ی پووشپەڕدا دیسان لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکەوە گواستیانەوە و ئەم جارە دوور خرایەوە بۆ زیندانی کرمان کە نزیک دوو هەزار کیلۆمەتر دوورە لە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکەی کە لە ماکۆ دادەنیشن.
زهینهب جهلالیان ساڵی ١٣٦١ی ههتاوی له گۆندی “دیم قشڵاق”ی سهر به شاری ماكۆ له پارێزگای ئازهربایجانی ڕۆژئاوا له دایك بووه. ناوبراو سهرماوهزی ساڵی ١٣٨٦ی ههتاوی له كرماشان دهستبهسهر كرا و دوای چهندین مانگ ڕاگرتن له ژووری تاكهكهسیی ئیدارهی ئیتڵاعاتی ئهم شاره و كهوتنه ژێر ئازار و ئهشكهنجهی فراوانەوە، له لایهن دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ئەو شارەوە به تۆمهتی ههوڵدان دژی ئاسایشی نهتهوهیی و شەڕکردن لە دژی خوا لە ڕێگەی ئهندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاک)دا، سزای سێدارهی بۆ دەر چوو. ئهم سزایه دوای پهسهندکردنی له دادگای پیاچوونهوەدا لە ساڵی ١٣٩٠ی ههتاوی، پلەیەک كهم كرایهوه و بوو بە زیندانی ههتاههتایی. ناوبراو به درێژایی ئهم ساڵانه له بهندیخانەدا تووشی نهخۆشیی جۆراوجۆری وهك كزیی چاو، ناخونەكی چاو و نەخۆشیی دەم بووه.
کۆمیتەی دەستگیرکردنە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ١٣٩٥ و لە دووتوێی داواکارییەکی فەرمیدا داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر. بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێونەتەوەییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکڤانە سیاسییە کوردەدا دەوریان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.
کرمان؛ زەینەب جەلالیان هێشتا هەر لە ژووری تاکەکەسیدایە
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە