سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئارشیڤ - KHRN
تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران بۆ دووەم ڕۆژ درێژەی بە تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە نزیک گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان داوە و ئەمەیش بووەتە هۆی شێواندنی بەشێکی گەورە لە ژینگەی ئەم ناوچە کوێستانییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی کامێران لە داوێنی کوێستانی شاهۆ جێگیر کران و...
زیاترگوللەبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
هێزەکانی سوپای پاسداران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیان داوەتە گوللەبارانکردنی هەندێ بەشی کوێستانی شاهۆ لە دەوروبەری گوندی «لۆنی سادات»ی کامێران و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەنگی تەقە لەم ناوچە شاخاوییەوە دەبیسرێت. سوپای پاسداران هەروەها هاتوچۆکردنی هاووڵاتیانی بۆ ئەم کوێستانە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ قەدەغە کردووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی...
زیاترکوژرانی عەقیدێکی سوپای پاسداران لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپادا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە عەقید (سەرهەنگ)ێکی سوپای پاسداران بە ناوی محەممەد مێهردادی، خەڵکی شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام، لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرماناندا (٥ی سێپتامبەر) دوای ئەوەی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی چووەتە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاراندا، بە دەسڕێژی پاسەوانی یەکێک لە فەرماندە بەرزەکانی سوپا کوژراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «محەممەد...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکاندا
هاووڵاتییەکی ٥٠ ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی قازی موستەفا لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ناوچە سنوورییەکاندا و لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی سەر بە «ئەزگەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان و گیانی لەدەست داوە. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە بەشێک لە...
زیاتربەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...
زیاتربەردەوامبوونی تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی کامێران، سەوڵاوا و مەریوانی پارێزگای کوردستان، ئەم ناوچانەی بە قورسی میلیتاریزە کردووە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵاندا، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چیای «قەلەبەرد»ی مەریوانیش لە لایەن سوپاوە تۆپباران کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران کە بە تۆپ و کاتیوشا...
زیاترتۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە
چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە...
زیاتر