شاپوور مورادی ئارشیڤ - KHRN
ئاب 12, 2022
گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) هاووڵاتیی کورد شاپوور مورادی دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. شاپوور مورادی لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەرداندا (٧ی ژوەن) لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی غەفووری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوزرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. ناوبراو بە درێژایی ئەم...
زیاتر