قووچان ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 6, 2024

ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دیسان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان، بۆ دووهەم جار لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان (٦ی ژوەن) ڕەزا بەبرنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری قووچاندا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە. ئەم هاووڵاتییە کوردە دادخوازە ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) دوای ١٣ ڕۆژ...

زیاتر

مانگرتنی هێمایینی سەکینە پەروانە بۆ یادی لەدایکبوونی عەلی موزەفەری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی

ئەمڕۆ هەینی ١٤ی گوڵان (٣ی مەی) زیندانیی سیاسیی کورد سەکینە پەروانە لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەلی موزەفەریدا، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری قووچانی خوراسانی ڕەزەوی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا گیانی بەخت کرد، لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران بە شێوەی هێمایین و بۆ ماوەی ڕۆژێک مانی لە خواردن گرت. عەلی موزەفەری، هاووڵاتیی کوردی ١٧ ساڵانی خەڵکی قووچان، ڕۆژی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ (٢١ی سێپتامبەری...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی ڕەزا بەبرنژاد، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی قووچان، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢٠ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا بەبرنژاد، برای مێهدی بەبرنژاد لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدنی ژن، ژیان، ئازادی لە قووچان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان شووشەکانی ماڵەکەیان شکاندووە و دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ کەلوپەلی کەسیی ئەم هاووڵاتییەیشدا. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی...

زیاتر