مامۆستا ئارشیڤ - KHRN

لە مەریوان مەسعوود نیکخا، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، بە کەفالەت ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) مەسعوود نیکخا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، دوای ١١ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا. ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، دوو مامۆستای خانەنشین و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵان (١ی مەی) و هاوکات لەگەڵ گردبوونەوەی سەرانسەریی...

زیاتر

شەعبان محەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گوڵان (١١ی مەی) شەعبان محەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان و شۆرای سەرانسەریی مامۆستایانی ئێران، لە کاتی چوونەدەرەوەدا لە ماڵەکەی خۆی لە مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان پێشتریش لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا (٣١ی ژانڤییەی ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ گردبوونەوەی...

زیاتر
ئایار 3, 2022

بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی کرێکاران و مامۆستایانی کورد لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا

لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵانی ١٤٠١ (١ی مەیی ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لە سەروبەندی ڕۆژێکدا کە لە ئێران بە ناوی ڕۆژی مامۆستا ناو نراوە، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن چالاکانی کرێکاری و مامۆستایانەوە بەڕێوە چوو. شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران پێشتر لە دووتوێی بانگەوازێکدا ڕایگەیاندبوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، گردبوونەوەی سەراسەریی مامۆستایان لە تاران و هەروەها لە...

زیاتر