به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سەرلەبه‌یانیی ئه‌مڕۆ دوابه‌دوای ئەوەی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی لە ئاست بڕانی بەردەوامی ئاو و کارەبا و گیرانی زێرابی ئاودەستەکانی بەندەکەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی، هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندان به هێرشكردنه سه‌ر زیندانییه ناڕازییه‌كان ده‌ستیان دایه شکاندن و شێوواندنی كه‌لوپەلەكانیان.
وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەم هێرشە توندوتیژە، سەرجەم زیندانییە ناڕازییەکانی بەندی سیاسی و مەزهەبی کە ژمارەیان ٤٣ کەسە، مانیان لە خواردن گرتووە.
ئه‌م به‌ندكراوانه هه‌روه‌ها داوایان کردووە بگوێزڕینەوە بۆ ئەو بەندە نوێیەی ساڵی ڕابردوو بۆ زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی دروست كراوه. به‌ندی نوێی زیندانییانی سیاسی له شوێنی پێشتری به‌ندی لاوان‌دا دروست كراوه و هه‌رچه‌ند کامێرا و کەرەستەی پارازیت و سیخوڕیی تێدا دانراوە، به‌ڵام لە ڕووی تەندروستییەوە دۆخێکی باشتر و گونجاوتری لەم بەندەی ئێستەیان هەیە