زیندانیی مەزهەبیی کورد یاسر شەرافەتەدین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر بێبەشکرانی لە مافە سەرەتاییەکان، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە مەزهەبییە کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگای ئەندامێتییەوە لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکاندا، سزای ١٨ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە، ئێستا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دژایەتیکردنی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ مۆڵەتی پشووی کاتیدا، نەگوازرانەوە بۆ زیندانی نەغەدە، جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەیاسای کەمکردنەوەی سزای زیندان و هەروەها حسێبنەکردنی ئەو دوو ساڵەی لە ئەفگانستان زیندان بووە لەسەر ماوەی زیندانەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.

ئەم هاووڵاتییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی شنۆ ساڵی ١٣٩٦ لە ئەفغانستان دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ ٢ ساڵ لەم وڵاتە لە زینداندا بوو. ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٨دا ڕادەستی دەوڵەتی ئێران کرایەوە و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە زیندانی ئێڤینی تاران، ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.