مه‌ریوان ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد درێژەی هەیە

له درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردن هاوڵاتیان و چالاکوانانی کورد، لە شاری مەریوان، دوو هاوڵاتی تر بە ناوەکانی "شاهۆ ئەختەر کاوان" و "حەمدی ئەختەر کاوان" پاش ئەوەی بۆ ستادی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان بانگهێشت کرابوون دەستبەسەر کران. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری مەریوان لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: «"حەمدی ئەختەر کاوان" خەڵکی گوندی "بڵبەر"ی ناوچەی هەورامان...

زیاتر
ئاب 1, 2019

چالاکوانی مەدەنی شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

لە چەند رۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی شەپۆڵی نوێی دەستبەسەری چالاکوانانی کورد لە مەریوان، "پەروین ئەدوایی" چالاکوانی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری مەریوان سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: "رۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژ، 27/7/2019، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە جلوبەرگی مەدەنی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی پەروین ئەدوایی لە شاری مەریوان و...

زیاتر

دوو هاوڵاتی کورد لە شاری مەریوان دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر كردنی چالاکوانان و هاوڵاتیانی کورد، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو دوو هاوڵاتی مەریوانی بە ناوەکانی "عەبدووڵڵا وەیسی" و "خالید سووری" دوای بانگهێشت بۆ ستادی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ەستبەسەر کران. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان وت، "خالید سووری" خەڵکی گوندی "چۆر" کە خەریکی مێشداریە لە رێکەوتی ۲۴ی پووشپەڕ و "عەبدوڵا وەیسی" هاوڵاتیێکی تری مەریوانی لە رێکەوتی ۲۹ی...

زیاتر

شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون

لە ماوه‌ی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكه‌م ٣٢ چالاکوانانی...

زیاتر
ته‌مموز 19, 2019

حەوت هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنی هاوڵاتییان و چالاکانی کورد، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا حەوت هاوڵاتی تری کورد لە شارەکانی ورمێ، سایین قه‌ڵا، تیکاب، مهاباد و سنە دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی تۆڕی مای مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕێکەوتی ۱۵ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-06 )  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە "رەمەزان سوڵتانی"یان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەە کرد و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو دامەزراوە...

زیاتر
ته‌مموز 17, 2019

پێنج چالاکی كورد دەستبەسەر کران

رۆژی ڕابردوو پێنج چالاکی کوردی دانیشتووی شاری مەریوان و گۆندەکانی دەوروبەری لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردوون. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە مەریوان بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: رۆژی ڕابردوو، ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕ ستادی هەواڵنێری ئیدارەی ئیتلاعات چوار چالاکی مەدەنی کوردی بە تەلەفوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کردبوون. ئەو کەسانە بریتین لە: عەلی رەزایی و ئومید ساڵحی خەڵکی...

زیاتر
ته‌مموز 3, 2019

به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ئێران ڕاەپێکار، چالاكوانی مه‌ده‌نی

ئێران ڕاەپێکار، چالاكوانی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان کە ڕێکەوتی ۲۴ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو هێشتا لە دەستبەسەری کاتی (بازداشت موقت) دایە و جارێ لە قەرەتنینەی کانونی پەروەردە و بارهێناندا لە شاری سنە ڕاگیراوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە، لە مانگی گوڵان، پاسپۆڕتی ئەو چالاکە مەدەنییە له‌ کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماغ ڕاگیراوە. دوای سەردانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ پاسپورته‌كه‌ی  لە...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2019

پاسەوانانی سنووری هەورامانی ئێران کۆڵبەرێک ئەشکەنجە دەدەن

ئیوارەی رۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ (2019.06.28) پاسەوانانی سنووری ملەی تەتەی ناوچەی هەورامان (هەڵکەوتوو لە دەڤەری شاری سەروئاوا)، کۆڵبەرێکی کورد دەستبەسەر دەکەن و چەند کاتژمێر ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوه کە دوێنێ ئێوارێ پاسەوانانی سنووریی لە ملەی تەتەی هەورامان لە شوێنی هاتووچۆی کۆلبەران بۆسەیان ناوەتەوە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی "سەرحەد ڕاەپەیکار" دەستبەسەر كردووه‌. ئەو هێزانە لەگەڵ ئەوەی دەستیان گرتووە بەسەر کەلوپەلێک...

زیاتر
ئه‌یلول 5, 2018

چالاکێکی خوێندکاریی پێشوو، له درێژه‌دان به‌ خۆێندن بێبه‌ش كرا

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ناوی ده‌رچووانی کارناسیی باڵا لە لایەن ڕێکخراوەی هەڵسەنگاندنی فێرگەی وڵات(سازمان سنجش)، چالاکێکی خوێندکاریی کورد لە مافی درێژەدان به‌ خوێندن بێبەش کرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، فەرهاد شەفیعزاده چالاکێکی خوێندکاری کورد هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بە بیانووی ''ناتەواوبوونی دۆسیە'' له درێژە دان به‌ خوێندن له قۆناغی کارناسیی باڵا بێبه‌ش كرا. ناوبراو گەلاوێژی ئەمساڵ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوی ده‌رچووان بە مەبەستی بەدواداچوون، سەردانی ڕێکخراوەی...

زیاتر