مەریوان ئارشیڤ - Page 7 of 9 - KHRN

ئاب 4, 2020

مه‌ریوان؛ چالاكێكی كرێكاری حوکمی دوو ساڵ به‌ندكرانی به ‌سه‌ردا سه‌پا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌ختیار ڕه‌حیمی، چالاكی كرێكاری كه‌ له‌ کاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و به ‌دانانی بارمته‌ ئازاد كرابوو، له ‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مه‌ریوانه‌وه‌ به ‌تۆمه‌تی پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، حوکمی دوو ساڵ زیندانی به ‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. ئه‌م چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ڕێكه‌وتی ٦ی سه‌رماوه‌زدا له ‌شوێنی كاره‌كه‌ی له ‌ئیداره‌ی کارەبای مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو...

زیاتر

وریا دڵ ئەنگیز بۆ دادگای مەریوان بانگ کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە "وریا دڵ ئەنگیز"، هاوڵاتی کورد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگادارکراوەتەوە کە پێویستە ئەمڕۆ ١٣ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٣ لە دادگای سزادانی مەریواندا ئامادەبێت. تۆمەتی وریا دڵ ئەنگیز "بشێویی ئاسایشی گشتی" ڕاگەیەندراوە و سکاڵاکاری دۆسییەکەشی داواکاریی گشتیی مەریوانە. ئەو هاوڵاتییە کوردە لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٦دا / ٢٠١٧.٠٩ پاش ئەوەی بانگ کرا بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرکرا و لە مانگی خەزەڵوەری...

زیاتر

بڕیاری دەستبەسەربوونی عوسمان دڵ ئەنگیز بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستبەسەربوونی "عوسمان دڵ ئەنگیز"، هاوڵاتی کوردی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە بنەماڵەکەیەوە نەبووە و ڕێگەی پێنەدراوە چاوی پێیان بکەوێت و بڕیاری دەستبەسەربوونەکەشی بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "بنەماڵەی دڵ ئەنگیز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی دادگای مەریوانیان کردووە و بەدواداچوونیان...

زیاتر

دکتۆر ئومێد مودەرێسی، پزیشک و چالاکوانی ناسراو لە مەریوان دەستبەسەرکرا

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، دکتۆر "ئومێد مودەرەسی"، پزیشکی ددان و یەکێک لە چالاکوانە ناسراوەکانی شاری مەریوان، لە دوو هەفتە پێش ئێستاوە لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەرکراوە. هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ ڕێبەندان / ٠١.٢٢ هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری دکتۆر مودەرێسی و دەستبەسەریان کردووە، پاشان گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان لە سنە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی ئە چالاکوانەدا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2020

عوسمان دڵ ئەنگیز، هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی رۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندنان / ٠١.٣٠، "عوسمان دڵ ئەنگیز"، هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی مەریوان پاش بانگ کران بۆدەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئەو شارە، سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کردووە و دەستبەسەرکراوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عوسمان دڵ ئەنگیز خەڵکی گوندی "گوێزەکوێرە"ی مەریوانە و دیارنییە پاش دەستبەسەرکرانی بۆ کوێ گواستراوەتەوە. تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2020

گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی بورهان مەنسورنیا بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی وەک شەهیدی کۆماری ئیسلامی ئێران

هاوڕێیەکی "بورهان مەنسورنیا"، یەکێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان و مەریوان لە هەوڵدان ناوی بورهان مەنسورنیا وەک شەهیدی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار بکەن". بورهان مەنسورنیا، ٢٨ ساڵان، هاوڵاتی خەڵکی مەریوان هەڵگری بەڵگەنامەی دکتۆرا لە بەشی ڤیتەرنەریی زانکۆی ورمێ بوو. ئەو هاوڵاتییە پاش تەواو کردنی خوێدنن بەمەستی بەجێهێنانی خزمەتی زۆرەملیی سەربازی بۆ...

زیاتر
كانونی دووه‌م 8, 2020

ئارام فەتحی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازادکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١٨ی بەفرانبار / ٠١.٠٨، "ئارام فەتحی"، چالاکوانی مەدەنیی کورد پاش ٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا. ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤ پاش ئەوەی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کردبوو دەستبەسەرکرابوو و ڕۆژی ڕابردوو برابووە دادگای مەریوان، بەڵام دانیشتنی دادگاکە بەهۆی کۆتاییهاتنی کاتی کاری ئیداری بۆ ئەمڕۆ دواخرابووەوە. ئارام فەتحی، شاعیرە، پێشتر لە زانکۆی “پەیامی نور”ی مەریوان چالاکوانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 7, 2020

١٤ مانگە گەنجێکی کورد بێ سەروشوێنە؛ ناوەندە ئەمنییەکان سەرەتا دانیان بەوەدا ناوە کە دەستبەسەریان کردووە

گەنجێکی کورد بەناوی "فەرید پەژوهی" لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی پارەوە / ٢٠١٧.١٠ لە مەریوان بێ سەروشوێن کراوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە. سەرەڕای ئەوەی ناوەندە ئەمنییەکان سەرەتا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە، بەڵام پاشان ڕەتیان کردووەتەوە. فەرید پەژووهی لەدایکبووی ساڵی ١٣٧٣ / ١٩٩٤ە و لەکاتی دەستبەسەرکرانیدا خوێندکاری قۆناغی کۆتایی ئەندازیاریی مەدەنیی لە زانکۆی ئازادی مەریوان بووە. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە کوردە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 7, 2020

ئارام فەتحی ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ی بەفرانبار / ٠١.٠٧، "ئارام فەتحی"، چالاکوانی مەدەنی کورد پاش ئەوەی بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئتلاعاتی سپای مەریوان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە، گواستراوەتەوە بۆ دادگای ئەو شارە و بەهۆی کۆتاییهاتنی کاتی کاری ئیداری ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کراوە. ئەو چالاکوانە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٤ی بەفرانبار / ٠١.٠٤ پاش ئەوەی سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کردبوو دەستبەسەرکرابوو و بەڕێکرابوو بۆ دەستبەسەرگەی ئەو...

زیاتر