مەریوان ئارشیڤ - Page 5 of 9 - KHRN

ئه‌یلول 8, 2022

شلێر ڕەسوولی بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا / هاووڵاتییانی ناڕازی دژ بە نەبوونی ئاسایش بۆ ژنان لە کۆمەڵگادا هاتنە سەر شەقام

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی خەرمانان (٨ی سێپتامبر) شلێر ڕەسوولی، ئەو ژنە مەریوانییەی بۆ خۆڕزگارکردن لە دەستدرێژیکردنی دراوسێکەی، خۆی لە بینایەکی دوونهۆمەوە هەڵدابووە خوارێ، دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە مەریوانەوە گەیشتووە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم ژنە لاوە ژمارەیەک لە ژنانی مەریوان لە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەدا دژ بە زیادبوونی...

زیاتر
ئه‌یلول 6, 2022

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی دژ بە نەبوونی ئاسایش بۆ ژنان لە بەردەم دادگوستەریی مەریواندا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خەرمانان (٦ی سێپتامبر) کۆمەڵێک لە ژنانی مەریوانی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست نەبوونی ئاسایشدا بۆ ژنان، لە بەردەم بینای دادگوستەریی ئەم شارەدا کۆ بوونەوە. بەشداربووان هەندێ پلاکاردیان سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژیی دژ بە ژنان بەرز کردەوە و داوای دابینکردنی ئاسایشیان بۆ ژنان کرد. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیاوێک کە لە تەنیابوونی ژنێک لە...

زیاتر

شادی دەرگاهی و ئیرەج ڕەحیمزادە هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شادی دەرگاهی و ئیرەج ڕەحیمزادە، چالاکانی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان بۆ دابین بکرێت، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدان. ئیرەج ڕەحیمزادە لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەرداندا (٢٨ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ناوبراو لەم ماوەیەدا جارێک بۆ ماوەی حەفتەیەک لەو دەستبەسەرگەیەوە گوازرابوویەوە...

زیاتر

ئازادکردنی ئەسکەندەر لوتفی بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراوە. شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخایش، دوو چالاکی دیکەی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، هێشتا...

زیاتر
ئاب 8, 2022

چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان لە ئاست گوێنەدانی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بە بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم شارە ناڕەزاییان دەربڕی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا پاش کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکانی «قەڵای مەریوان» بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گوێنەدانی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بە بەردەوامبوونی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم ناوچەیە، لە بەردەم قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارە کۆ بوونەوە. لە ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەم دارستانانە کە دەکەونە دەوروبەری شاری مەریوان، زیاتر لە ١٧ جار بە...

زیاتر
ئاب 6, 2022

نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەپارێز، لە مەریوان دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست) نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوانی پارێزگای کوردستان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ئەم چالاکە ژینگەپارێزە کوردە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەواڵی گواستنەوەی خۆیی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی پێ ڕاگەیاندوون. پێشتر و لە ڕێکەوتی ٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکان...

زیاتر

کوژرانی دوو منداڵی کورد بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە خوڕەمئاوا

ڕۆژی ڕابردوو ٩ی گەلاوێژ (٣١ی جولای) هێزە ئینتیزامییەکان لە نزیک شاری خوڕەمئاوا بە بیانووی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی مەریوانی بە ناوی ڕەحمان ڕاشدی‌مەنش کردووە کە لە ئەنجامدا ٢ منداڵی سەرنشینی ئەم ئۆتۆمبێلە بە ناوەکانی مێهدی و مەتین ڕاشدی‌مەنش کوژراون. خزمێکی ئەم بنەماڵەیە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی ڕابردوو دوو ئۆتۆمبێلی هێزە ئینتیزامییەکان لە نزیک شاری خوڕەمئاوا کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبێلی ئەم...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی پووشپەڕ (٢٠ی جولای) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «تەنگیسەر»ی سنە بە ناوی سوبحان مەولوودی دوای گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووریی «باشماخ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نەکەوتووە. سوبحان مەولوودی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان لە شیرینیخانەیەکدا...

زیاتر