مەریوان ئارشیڤ - Page 8 of 9 - KHRN
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەشکەنجە و کوشتنی هاوڵاتیان لە دەستبەسەرگەکانی مەریوان؛ منداڵان ئازاری سێکسی دراون
پاریس، ٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٢.٢٩. پاش بەرزبووەوەی لەناکاوی نرخی بەنزین و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەستان بە سەرکوتکردنی ناڕەزاییە ئاشتیانەکانی هاوڵاتیان. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاگەیەندنە سەربەخۆکان و ناوەندەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەو خۆپیشاندانانەدا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون. لەمیانەی ئەو خۆپیشاندانانەدا لانیکەم هەزار هاوڵاتی کورد دەستبەسەرکران کە چارەنووسی ژمارەیەکیان تاوەکو ئێستا نادیارە. تۆڕی مافەکانی...
زیاترمێرمنداڵێکی مەریوانی بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی فەرهادی خوسرەوی دەستبەسەرکرا
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە مەریوان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باسی لە دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێک بەناوی "میلاد فەیزی پور" بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیان لە دەستدانی ئازاد و فەرهاد خوسرەوی کرد و گوتی: "میلاد ڕۆژی ڕابردوو لە مەیدانی ١٢سوارەی مەریوان دوو پانکاردی بەدەستەوە گرت و ناڕەزایی و هاوخەمیی خۆی سەبارەت بە گیان لە دەستدانی فەرهاد و ئازاد خوسرەوی دەربڕی". بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە لەسەر ئەو پانکاردانەی میلاد...
زیاتربەختیار ڕەحیمی، چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی سەرماوەز / ١٢.٢١، "بەختیار ڕەحیمی"، چالاکوانی کرێکاریی کورد بەدانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکراوە. ئەو چالاکوانە کرێکارییە ڕۆژی ٦ی سەرماوەز / ١١.٢٧ لە شوێنی کارەکە لە ئیدارەی کارەبای مەریوان دەستبەسەرکرابوو. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو چالاکوانە کرێکارییە دەربڕیبوو. لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتبوو کە...
زیاترچالاکوانێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا / نیگەرانی سەبارەت بە چارەنووسی دەستبەسەرکراوە بریندارەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز / ١٢.٠٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "ئارمان شاکری" چالاکوانی مەدەنیی کورد، دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەو چالاکوانە مەدەنییە لەمیانەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان برینداربوبوو و لەو ماوەیەدا لە ترسی ئەوەی دەستبەسەربکرێت لە ماڵەکەی خۆیدا لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووە. سەرەڕای سەردانی...
زیاتردادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ئارمان غەفوریی بۆ ساڵێک بەندکران کەم کردەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای ٦ ساڵ بەندکرانی "ئارمان غەفوری"، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد کە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا / ٢٠١٩.٠٢ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوانەوە دەرکرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ساڵێک بەندکران کەم کرایەوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەو سزایە لە رۆژانی ڕابردوودا بە پارێزەرەکەی ئارمان غەفوری ڕاگەیەندراوە و وا وبڕیارە کە ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە لە ڕۆژانی داهاتوودا بچێتە نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی...
زیاترمەریوان؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران و بەخاکسپاردنی تەرمی مێهران تاک (هۆشدار: ئەم ڕاپۆرتە وێنەی دڵتەزێنی تێدایە)
مێهران تاک، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧، شۆفێر و باوکی منداڵێک بوو. ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەر / ١١.١٦، لەمیانەی خۆپیشاندانێک لە مەیدانی شەبڕەنگی مەریوان تەقەی لێکرا و کوژرا. بەگوێرەی وێنەیەک کە چەند خولەکێک پاش تەقە لە تەرمی مێهران تاک گیراوە و بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، گولـلەیک بەر ناوچاوانی کەوتووە و دەستبەجێ کوژراوە. پاش بەڕێکردنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانە، هێزە ئەمنییەکان ئەو تەرمە و تەرمی چەند...
زیاتردەستبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی مەریوان ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شێرزاد ئەدوایی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی سلین و دانیشتووی مەریوان پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە بەدانانی بارمتە ئازادکرا. ئەو هاوڵاتییە تەمەن ٢٠ ساڵە لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩ پاش بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سەوڵئاوا دەستبەسەرکرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستا ناوی ٥٤ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مەریوان بەدەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر...
زیاتربەسەرهاتی دەستبەسەرکراوێک لە مەریوان؛ ئەشکەنجەیان دەداین وبێڕێزییان پێدەکردین
هاوڵاتییەک کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی مەریواندا دەستبەسەرکرابوو و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازادکراوە، لێدوانێکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دا و باسی ئەو ئەشکەنجانەی کرد کە لەو ماوەیەدا بەسەر دەستبەسەرکراوان هاتووە. ئەو هاوڵاتییە سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی گوتی: "پاش ئەوەی دەستبەسەریان کردین یەکی کیسەیەکی ڕەشیان بەسرداکردین و سەر ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پیجۆی ٤٠٥یان خستین. پاشان گواستینیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لەناو ژووری بچوکی نیو مەتر...
زیاتردوو کاسبکاری کورد بە تەقەی پۆلیسی ئێران کوژران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی ١٠ سەرماوەز / ١٢.٠١، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، دوو کاسبکاری کورد بەناوەکانی "مێهدی یوسفی" و "یەعقوب ڕەزایی" کوژران. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ٧ گولـلە بەر مێهدی یوسفی کەوتووە و برینداربووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی سینا"ی مەریوان و لەوێ بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لە دەستداوە. ناوبراو باوکی منداڵێکی ساوا بووە. بەگوێرەی ئەو...
زیاتر