مەریوان ئارشیڤ - Page 4 of 9 - KHRN

هاووڵاتییەکی مەریوانی هێشتا هەر دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دلێر مەردۆخی، دیزاینەری وێبی خەڵکی مەریوان کە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا (١٠ی فێبرییەی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت هێشتا هەر دەستبەسەرە. ئەم هاووڵاتییە بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها چەند جارێک توانیویەتی پێوەندیی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت و ڕایگەیاندووە کە...

زیاتر
ئازار 7, 2023

بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە

دوابەدوای بانگەوازی ناوەندی پیشەیی مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە (٧ی مارس) بە مەبەستی بەرپەرچدانەوە و شەرمەزارکردنی هێرشی ڕێکخراو و پلانداڕێژراو بە گازی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگاکان و ژەهراویکردنی قوتابییان، زنجیرەیەک گردبوونەوە لە بەردەم بینای ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارەکانی کرماشان، سنە و سەقزدا بەڕێوە چوو. لە گردبوونەوەی مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییان لە سنەدا هێزەکانی یەکەی تایبەت بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە هێرشیان کردە سەر...

زیاتر

کۆبوونەوەی دادگای سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە تاران دوا خرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەشەمە (٢١ی فێبرییە) کۆبوونەوەی دادگاییکردنی شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، کە بڕیاربوو لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە بچێت، بە هۆی گۆڕدرانی دادگاکەوە دوا خرا بۆ کاتێکی تر. دەوترێت پێشتر دۆسیەی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی فەرەنسی بە ناوەکانی سیسیل کۆلێر و ژاک پێری ڕادەستی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار تەوانا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوندی سەردۆش و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکاندا، خودی ئەو هاووڵاتییانەشیان دەستبەسەر کردووە. لەسەر شوێنی...

زیاتر

لە مەریوان سەلاح ئازادی، چالاکیی پیشەیی مامۆستایان، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەلاح ئازادی، مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا (٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢) لەڕێی تەلەفۆنەوە بانگهێشت کرایە بەردەم پۆلیسی فەتای مەریوان و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. لە ڕێکەوتی...

زیاتر

لە مەریوان بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەمجەد ساعیدی تازە کرایەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی ئەمجەد ساعیدی، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر تازە کراوەتەوە. ناوبراو نەخۆشیی کۆئەندامی هەرسی هەیە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە. ئەم فەرمانبەرەی ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارمان مێنبەری، ئاروین نیکپەی و سەجاد مورادیوەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، سنە و مەسجدسولەیمان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئارمان مێنبەری، وەرزشکاری خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەدا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە مەریوان

لەسەر چارەنووسی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «چۆڕ»ی مەریوان بە ناوەکانی سەرکەوت عەبدی، سەعدی غەفاری، ڕزگار موسەنیفی و لوقمان موسەنیفی کە لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «چۆڕ»ی مەریوان بە ناوی سەرکەوت عەبدی لە لایەن هێزەکانی دەزگای...

زیاتر