مەریوان ئارشیڤ - Page 6 of 9 - KHRN
ئازادبوونی کاتیی ١٥ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شارەکانی مەریوان و سەقز / ٢٢ مامۆستای تر هێشتا دەستبەسەرن
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردان (١٧ی مەی) ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە ناوەکانی ئارام محەممەدی، ئارام قادری، تەحسین موستەفا و سەیوان سلێمانی دوای ٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە زیندانی مەریوان ئازاد کراون. ئەم مامۆستایانە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی مەی) لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی مامۆستایاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. هەروەها ئەمڕۆ شەممە...
زیاتردوو چالاکی مەدەنیی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەرن
دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز بە ناوەکانی ئیرەج ڕەحیمزادە و ڕێبوار مەحموودی کە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کراون، هێشتا هەر دەستبەسەرن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئیرەج ڕەحیمزادە کە لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەرداندا (٢٨ی مەی) لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە...
زیاترجەبار دووستی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردان (٧ی ژوەن) جەبار دووستی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ماڵەکەی ئەم چالاکە پیشەییەیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا پشکێنراوە. جەبار دووستی نەخۆشیی دڵی لەگەڵە و پێشتریش لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا (٣١ی...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیرەج ڕەحیمزادە چالاکی مەدەنیی شاری مەریوان و دەستبەسەریان کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنەکەی بەدەست نەهاتووە. ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ (١٨ی فێبریەی ٢٠١٩) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا و دوای...
زیاترمەریوان؛ یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی مەریوان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٥ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «نێ»ی مەریوان بە ناوی پشتیوان ئەفسەر کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو و حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دوای بانگهێشتکران بۆ دادگای ئینقلابی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە.ئەم هاووڵاتییە لە بەرواری ٢٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو و لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە...
زیاترمهریوان؛ دهستبهسهرکردنی هاووڵاتییهكی كورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشهممه ٥ی خهزهڵوهر موحسێن ئهداك، هاووڵاتیی كوردی گوندی سلێنی ناوچهی ههورامانی پارێزگای كوردستان، لە لایەن هێزه ئهمنییهكانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە له شاری مهریوان دهستبهسهر کراوە و گواستراوهتهوه بۆ شوێنێكی نادیار. دوای بهدواداچوونی بنهماڵهی ئهم هاووڵاتییه، دەزگا ئهمنییهكان ڕایانگهیاندووە كه ناوبراو لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای شاری سهوڵاواوە دهستبهسهر كراوه. تا ئهم ساته هیچ زانیارییهك لهسهر تۆمهتەکان و ههروهها شوێنی...
زیاترمەریوان؛ لە شەڕێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پژاکدا ئەندامێکی ئەم حیزبە بە برینداری دەستگیر کراوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەدانانی هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سپای پاسداران لە گوندەکانی نزیک مەریوان و کامێرانی پارێزگای کوردستاندا شەڕێکی قورس لە نێوان ئەم هێزانە و ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) لێکەوتووەتەوە کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی ئەم حیزبە گیانیان لە دەست داوە و ئەندامێکی دیکەش بە برینداری دەستگیر کراوە.بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەر بە بڵاوکردنەوەی...
زیاترمەریوان؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەزبەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خوسرەو حەسەنی بە تەقینەوەی مین بریندار بووە.دەوترێت ئەم هاووڵاتییە ٣٨ ساڵەیە لە کاتی کۆکردنەوەی ئاسنەکۆنەدا مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و خەساری قورس بەر مەچەکی دەستی کەوتووە.
زیاترمهریوان؛ برینداربوونی منداڵێكی كۆڵبهر به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئێوارهی ڕۆژی دووشهممه ٢٠ی گهلاوێژ، هێزه سنوورپارێزهكانی سنووری مهریوان، له ناوچهی «مڕانه»ی ئهم شاره كاروانێكی كۆڵبهرانیان دایه بهر تهقهی ڕاستهوخۆ و كۆڵبهرێکی ١٧ ساڵانیان به ناوی ئارمین ئهحمهدی بریندار کرد.دهوترێ هێزهکانی پاسەوانی سنوور دوای تهقهكردنەکە، لهحاڵێكدا كه ئەم منداڵه كۆڵبهره به هۆی بهركهوتنی گوللهوە تووشی خوێن لەبهرچوونێکی زۆر ببوو، هەر لەوێ وێڵیان کردووە تاکوو دواتر خهڵكی ناوچهكه بردوویانەتە...
زیاتر