مەهاباد ئارشیڤ - Page 6 of 6 - KHRN
ورمێ؛ هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو گواسترایەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندان
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی موختار ئیبراهیمی دوای ٣٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، گواسترایەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ئەم شارە.ئەم هاووڵاتییە ١ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ. دەوترێت تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
زیاترمههاباد؛ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات دوو برای ناسراو و چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی مه‌هابادیان به ناوه‌كانی سامان و سالار غه‌زاڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژ، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌رکردن و شوێنی ڕاگرتینیان له به‌رده‌ستدا نییه.ده‌وترێ هێزه ئه‌منییه‌كان دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م دوو برایە، ماڵەکەیان پشكنیوە و دستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی شه‌خسییاندا، وه‌ك مۆبایل، كتێب...
زیاترمەهاباد؛ کوژرانی چوار کەس لە ئوتومبیلێکدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان
سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شاری مەهاباد ئاگاداریان کردینەوە کە لە نزیک گوندی «چوارگا» ئوتومبیلێکی جیپ کەوتۆتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و چوار کەسی تێدا کوژراوە.بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەشتووە، دەمەوئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانان، هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، لە جادەی مەهاباد بۆ سەردەشت بە چەکی ئارپی‌جی هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێک و تەقاندیانەوە. دەوترێت خاوەنی ئەم ئۆتۆمبیلە...
زیاترمههاباد؛ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب قورئان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١ی گه‌لاوێژ، یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب قورئان به ناوی حوسێن حه‌سه‌نخانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئیداره ئیتلاعاتی مه‌هابادەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه.مه‌كته‌ب قورئان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی، وتوویەتی بەرپرسایەتیی سڵامەت و گیانی ناوبراو لە ئەستۆی ئەو دەزگایەیە کە دەستبەسەری کردووە.له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه: «كاتژمێر ٣:١٤ ده‌قه،...
زیاترمههاباد؛ چوار هاووڵاتیی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له مه‌هاباد چوار هاووڵاتیی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووە و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كردوون.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌هاباد ئه‌م هه‌واڵه‌ی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕاگه‌یاند و وتی: «ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری گۆگ‌ته‌په، گونده‌كانی ئیندرقاش و حاجی‌خۆشی مه‌هاباد، سێ هاووڵاتییان به ناوه‌كانی «سۆران نه‌سیری، ئومید عه‌باسی و سۆران موختاریان» ده‌ستبه‌سه‌ر...
زیاترهێزە ئەمنییەکان بەچڕی لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی گیانبەختکردووانی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا ئامادەبوون
دوو سەرچاوە لە شارەکانی سەقز و سنە لە لێدوانەکانیاندا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باسیان لە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی "ئاروین مورەتەب" و "ئایدا فەرزانە" لە سنە و "ڕزگار ڕەحیمی" و کوڕەکەی "ژێوان ڕەحیمی" لە سەقز کرد. ئەو سەرچاوەیە لە بەردەوامیدا ئاماژەی بە ئامادەبوونی هەزاران هاوڵاتی خەڵکی سنە لەو رێورەسمەکەدا دا و گوتی: "سەرەڕای فشار و هەڕەشەکانی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر...
زیاترگۆشاری هێزە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەی گیانبەختکردووانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە شارەکانی کوردستان
سەرچاوە جیاوازەکان لە شارەکانی مهاباد، سنە و سەقز لە چەند لێدواندا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان باسیان لەوە کرد کە ناوەندە ئەمنیەکان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گۆشار دەخەنە سەر بنەماڵەی گیانبەختکردووانی فڕۆکە ئۆکراینیەکە و بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکان سێ مەرجیان بۆ ئەو بنەماڵانە داناوە، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لەو بنەماڵانە کردووە کە تەنیا کاتێک تەرمەکانیان ڕادەست دەکرێتەوە کە "تەرمەکان بە...
زیاتر