به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١ی گه‌لاوێژ، یه‌كێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب قورئان به ناوی حوسێن حه‌سه‌نخانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئیداره ئیتلاعاتی مه‌هابادەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه.
مه‌كته‌ب قورئان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی، وتوویەتی بەرپرسایەتیی سڵامەت و گیانی ناوبراو لە ئەستۆی ئەو دەزگایەیە کە دەستبەسەری کردووە.
له‌م به‌یاننامه‌دا هاتووه: «كاتژمێر ٣:١٤ ده‌قه، هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بە مەبەستی تۆقاندن و ترساندن، بە ٥ ئۆتۆمبیلەوە كاكه حوسه‌ین حه‌سه‌نخانییان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و بردوویانەته ئیتلاعاتی مه‌هاباد و تا ئێستاش هه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره. كاكه حوسه‌ین حه‌سه‌نخانی یه‌كێكە له مامۆستا خۆشناوه‌كانی مه‌هاباد و ٣٠ ساڵ سه‌رقاڵی پیشه‌ی شه‌ریفی مامۆستایی بووه و ئێستا خانه‌نشینی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌یه و له ژێر چاودێریی به‌رده‌وامی پزیشكی پسپۆڕدایه و ده‌رمان به‌كار ده‌هێنێت. هه‌ر بۆیه به سەرنجدان به بارودۆخی ئێستای نه‌خۆشیی كۆرۆنا و ته‌مه‌نی زیاتر له ٦٠ ساڵی ناوبراو، به‌رپرسایه‌تیی باری ته‌ندروستیی كاكه حوسه‌ین له ئەستۆی ئه‌وانه‌دایه كه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوه».
مه‌هاباد؛ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب قورئان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە