مەهاباد ئارشیڤ - Page 5 of 6 - KHRN
ڕاپۆرتێک لەسەر برینداربوون و ئەشکەنجەدانی قورسی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
پەیمان گوڵابی، پزیشکی ئاژەڵ (ڤێتێرنەر)ی خەڵکی مەهاباد کە شەوی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبر) بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە و پاشان دەستبەسەر کراوە، لە دۆخێکی ناجێگیر و سەختدا لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای مەهاباد ڕاگیراوە و مافی خزمەتگوزاری پێویستی پزیشکیی لێ زەوت کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبر) هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی شاری مەهاباد...
زیاتردەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل، کازم مام ئیسماعیل، کامیل مام ئیسماعیل و جەمال عەلەوی لە شاری مەهابادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ (٢١ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل لە گوندی «قزڵجە»ی مەهاباد...
زیاتردەستبەسەرکردنی دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و مەهاباد
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی تر لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «لج»ی مەهاباد، هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ٤ هاووڵاتی بە ناوەکانی چیا پیرزاد، شەهرام بایزیدیئازەر، کامبیز بایزیدیئازەر و...
زیاتردوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ (١٦ی جولای) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «لەج»ی مەهاباد بە ناوەکانی ئەمیر بابوولی و تاهیر کەتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتی سەر ئەم کەسانە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ناوەڕاستی پووشپەڕەوە (سەرەتای جولای) تا ئێستا لانیکەم ٢ مامۆستای ئایینی...
زیاتردوو هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد هەرکامە و حوکمی ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانیان بەسەردا سەپا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شێرکۆ ئاگوشی و حسەین ئەلوەندکووهی لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی مەهابادەوە بە تۆمەتی «یارمەتیدانی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران» هەرکامەو حوکمی ١٠ ساڵ و ڕۆژێک زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو بە فەرمی پێیان ڕاگەیەنراوە. شێرکۆ ئاگوشی لە ڕێکەوتی ٩ی خەرماناندا لە شاری پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار و...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
لە ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژەوە دیسانەوە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ دەستی پێ کردووە و لەم ماوەیەدا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی سۆران دوورباش، ئاکۆ دوورباش و دارا سڵێمانپوور لە مەهاباد و...
زیاترلە مەهاباد لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران
ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کاوە سڵێمانپوور، هێمن قەرەداغی، ئەحەد سۆنە و ڕزگار عەینالوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەری دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «ئەگریقاش»ی مەهاباد بەبێ هەبوونی دەستووری دادگا، ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی هێمن قەرەداغی، ئەحەد سۆنە و ڕزگار عەینالوو...
زیاتردەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بەردەوامە
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورددا ڕۆژی ڕابردوو ٢٥ی بەفرانبار، سۆران محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە لایەن ئەم ڕێکخراوە ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەهاباد وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد...
زیاترمههاباد؛ گواستنهوهی دوو هاووڵاتی دهستبهسهر كراو بۆ بهندیخانه
به پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گهڵاڕێزان، دوو هاووڵاتی كوردی خهڵكی گوندی «خوڕخوڕه»ی مههاباد بهناوهكانی خالید محهمهدازاده و سڵێمان كهریم پوور دوای ٦٥ڕۆژ دهستبهسهر بوون له دهستبهسهرگهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێوه گواسترانهوه بۆ بهندیخانهی مههاباد. ئهم دوو هاووڵاتییه كورده له ڕێكهوتی ١٤ی خهرماناندا بهدهستی هێزه ئهمنییهكان له كاتێكدا خهریكی جووتیاری بوون له گوندی «خوڕخوڕه» دهستبهسهر و سهرهتا بۆ دهستبهسهرگهری ئیدارهی ئیتلاعاتی مههاباد...
زیاتر