مەهاباد ئارشیڤ - Page 3 of 6 - KHRN

پەیمان گەڵوانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد، لە ژێر ئەشکەنجە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا کوژرا

پەیمان گەڵوانی، هاووڵاتیی ٢٤ ساڵانی خەڵکی مەهاباد کە لە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕدا (٢٥ی ژوەن) بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەی لێپرسەوە ئەمنییەکاندا گیانی لە دەست داوە. لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی کوشتنی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی کوردە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا؛ ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕیش (٨ی جولای) لێپرسەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ...

زیاتر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...

زیاتر

عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان (١٨ی ژوەن) عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور، برای کەمال ئەحمەدپوور لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە مەهاباد دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت ئەم هاووڵاتییە لە بەردەم دووکانەکەیدا و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کەمال ئەحمەدپوور ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی...

زیاتر
حوزه‌یران 4, 2023

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی) هاووڵاتییەکی ١٩ ساڵان بە ناوی کاویان مەولوودی لە دەروازەی داخڵبوونی شاری مەهاباددا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە و تا ئێستە لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. کاویان مەولوودی ئامۆزای سمکۆ مەولوودی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە لە مەهاباددا...

زیاتر
ئایار 16, 2023

سوهراب ئاوێزکەن، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، سزای بەندکران و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سوهراب ئاوێزکەن، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن دادگای شۆرشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» سزای ٣ ساڵ بەندکران و ٣ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری زەنجانی بەسەردا سەپاوە. ئەم حوکمە...

زیاتر