مەهاباد ئارشیڤ - Page 4 of 6 - KHRN
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خەلیل ئەمینی، ئەسکەندەر بەردەڕێز و شەهرام عەلیخانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرەڕای بەدوداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی مەهاباد، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. ئەسکەندەر بەردەڕێز پێشتریش لە ساڵی...
زیاترشەش هاووڵاتی لە مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەلاح مووسەویڕاد، ڕەسوول بەهمەنی، کەیوان قاسمزادە، جەلال عەلەوی، جەمال عەلەوی و مەسعوود شپهە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کۆسەکەرێز»ی مەهابادیان بە ناوەکانی کەیوان قاسمزادە، جەلال عەلەوی،...
زیاترچوار هاووڵاتی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەرن
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی جەواد ئایاتی، هێدی نازمی، پەیمان مەنسووری و فایەق حسەینپوور کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی گەڵاڕێزاندا (٢٠ی نۆڤامبر) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدان. ئەم چوار هاووڵاتییە لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە. بەرپرسانی...
زیاتردوو هاووڵاتیی بریندار بە هۆی قورسبوونی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و سنە گیانیان لەدەست دا
دوانیوەڕۆی یەکشەممە ٦ی سەرماوەز (٢٧ی نۆڤامبر) شۆڕش نیکنام، هاووڵاتیی ٣٣ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەڵاڕێزان (١٧ی نۆڤامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مەهاباددا بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەیدولشوهەدای ورمێ گیانی لەدەست دا. هەر لەم ڕۆژەدا ڕەزا کازمی، منداڵی ١٦ ساڵان کە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزدا (٢٢ی نۆڤامبر) بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری...
زیاترکوژرانی لاوێکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران لە مەهاباد
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبر) لاوێکی ٢١ ساڵانی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕێباز ساڵحیوەند کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی ساچمەی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانی لەدەست دا. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک گوندی حاجی مامیانی مەهاباد، ڕێباز ساڵحیوەند لەگەڵ هاوڕێیەکیدا کە ناسنامەی نادیارە، لە حاڵێکدا کە لەسەر مۆتۆر بوون لە مەودایەکی نزیکی چەندمەترییەوە کەوتە...
زیاتربەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زایارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سوونیا شەریفی ١٧ ساڵان، ئەمیرحسەین مووسەوی ١٦ ساڵان و محەممەد قاسمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی...
زیاترهاووڵاتییەکی کوردی مەهاباد بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەڵاڕێزان (٩ی نۆڤامبر) فایەق مامقادری، هاووڵاتیی ٣٧ ساڵەی خەڵکی مەهاباد کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەردا (١٥ی ئۆکتۆبر) بە تەقەی هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ گیانی لەدەست دا. تا ئەم دەقەیە لەبەر دەستێوەردان و پیلانگێڕیی دامودەزگا ئەمنییەکان تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوەتەوە و هێشتا هەر...
زیاترکوژرانی لانیکەم سێ کەس لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) دوابەدوای بەشداریکردنی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل مەولوودی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی مەهاباد کە شەوی پێشووتری بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی چلەی ژینا ئەمینی لەم شارەدا کوژرابوو، شاری مەهاباد بووە مەیدانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. لەم خۆپیشاندانانەدا کە بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە چوو و زۆربەی شوێنەکانی ئەم شارە، بەتایبەت بەردەم ناوەند و بینا حکوومییەکانی گرتبۆوە، هێزەکانی پۆلیس...
زیاتر