نەوید کۆنەپۆشی ئارشیڤ - KHRN
نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەپارێز، لە مەریوان دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ (٢ی ئاگۆست) نەوید کۆنەپۆشی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوانی پارێزگای کوردستان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ئەم چالاکە ژینگەپارێزە کوردە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەواڵی گواستنەوەی خۆیی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی پێ ڕاگەیاندوون. پێشتر و لە ڕێکەوتی ٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠دا (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکان...
زیاترهیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی چالاکی ژینگەپارێز نەوید کۆنەپۆشی دوای دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان لە بەردەستدا نییە
سەرەڕای تێپەڕینی ٤٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی نەوید کۆنەپۆشیدا، لە ئەندامانی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە و سەردانکردنی دەزگا ئەمنییەکان و سەرچاوە دادوەرییەکانی شاری مەریوان، بەڵام بەرپرسانی ئەمنی و دادوەری تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەرکردنی...
زیاتر