ڤایرۆسی کۆرۆنا ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
كرماشان؛ ٩١ ڕۆژ زیندان بۆ ڕۆژنامەوانێک بە تۆمەتی بڵاوكردنهوهی ڕێژهی تووشبوانی كۆڤید ١٩
به پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، «شههرام سهفهری» رۆژنامهنووس و بهڕێوهبهری كاناڵی تێلگرامی «ڕاوێژپرێس»، به تۆمهتی «بڵاوکردنەوەی زانیاریی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی» لە ڕێگەی بڵاوكردنهوهی ڕێژهی هاووڵاتیانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە.شههرام سهفهری خهڵكی "سهرپێڵ زههاو"ی سهر به پارێزگای كرماشانه كه له مانگی گۆڵانی ئهمساڵدا زانكۆی زانسته پزیشكییهكانی كرماشان سكاڵای له سهر تۆمار كردبوو و بانگ كرابووه...
زیاترسەقز؛ نهخۆشیی كۆرۆنا بووه هۆی گیانلهدهستدانی بهندكراوێك
بهندكراوێك بهناوی "سهید كهمال حسهینی" له بهندیخانهی شاری سهقز بە هۆی نهخۆشیی كۆرۆناوه گیانی له دهست دا.سهرچاوهیهكی ئاگادار له سهقز وێڕای پشتڕاستكردنهوهی ئهم ههواڵه، به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگهیاند سهید كهمال حسهینی تهمهن ٣٦ ساڵ و خهڵكی شاری سهقز، ڕۆژی چوارشهممه ٢١ی جۆزهردان له لایهن پۆلیسەوە دهستبهسهر کرابوو و ڕۆژی دواتر گواسترابوویهوه بۆ بهندیخانهی ئهم شاره. ناوبراو دوای دوو ڕۆژ به هۆی لاوازیی...
زیاترورمێ؛ گواستنەوەی سێ بهندكراو بۆ نەخۆشخانە لە بەر ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆڤیدی ١٩
به پێی ههواڵی گهیشتوو به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، لانیكهم سێ بهندكراوی بەندی پانزدهی بهندیخانهی ناوهندیی ورمێ به هۆی نیشانهكانی نهخۆشیی كۆڤید ١٩وە بۆ نهخۆشخانهی تاڵهقانیی شاری ورمێ گواستراونهوه. سهرچاوهیهكی ئاگادار دوای پشتڕاستكردنهوهی ئهم ههواڵه، ناسنامەی ئهم سێ بهندكراوهشی ئاشکرا کرد که ناویان "مهجید چنارانده"، "حسهین سهروهری" و "فهردین سهیاد"ـە.به وتهی ئهو سهرچاوهیە، ئهم بهندكراوانه ڕۆژی شهممه ١٠ی جۆزهردان به هۆی ئهوهی نهیانتوانیوه به...
زیاتربەندیخانەی ورمێ، گواستنەوەی بەندکراوێکی دیکە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی ڕەشەمە / ٠٣.١١، بەندکراوێک بەناوی "کورۆش موحێبی" بەهۆی هەناسەتەنگی لە بەندی ٢-١ی بەندیخانەی ورمێوە بۆ ناوەندی تەندروستیی بەندیخانە گواستراوەتەوە و پاش ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە بینراوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە کراوە. لە ئێستادا لانیکەم ٥ بەندکراو بەگومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لە قەرەنتینەیەکی تایبەتدا لە بەندیخانەی ورمێ لەژێڕ چاودێریدان. پێشتر سەرچاوەیەک باسی دامەزراندنی قەرەنتینەیەکی تایبەتی لەو...
زیاتربڕیارنامەی دەزگای داد لەبارەی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە بەندکراوە سیاسییە کوردەکان ناگرێتەوە
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەمەش بووەتەوە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستیی بەندکراوەکان. هەرچەند ڕۆژی ٥ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٤، دەزگای داد بڕیارنامەیەکی لەبارەی مەرجەکانی ناردنی بەندکراوەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی چوونەدەرەوە لە بەندیخانە تۆمارکرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان تا ئێستا هیچ بەندکراوێکی سیاسیی کورد ئەو مۆڵەتەی پێنەدراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنەماڵەکانی ژمارەیەک...
زیاتربەندکراوانی سوننە مەزهەبی بەندیخانەی ڕەجایی شەهر بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان؛ ڕێگری بکەن لەوە کارەساتێکی مرۆیی لە بەندیخانەکاندا ڕووبدات
ژمارەیەکی بەندکراوانی سوننە مەزهەبی بەندیخانەی ڕەجایی شەهر لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان نیگەرانییان دەربڕیوە سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکاندا و داوایان لە ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی کردووە ڕێگری بکەن لەوە کارەساتێکی مرۆیی لە بەندیخانەکاندا ڕووبدات. ئەو بەندکراوانە لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کە بەڕێوبەرایەتیی بەندیخانەکان گوێی لەو پرسە خەواندووە و ئاشکرایان کردووە کە ئەگەری هەیە پاسەوانەکانی بەندیخانەکان کە هاتووچۆی دەرەوەی بەندیخانە دەکەن ئەو ڤایرۆسە...
زیاتردوایین ڕەوشی بەندیخانەی ورمێ و ئەو بەندکراوانەی بەگومانی تووشبوون بە کۆرۆنا براون بۆ نەخۆشخانە
سەرەڕای گیان لە دەستدانی بەندکراوێک و گواستنەوەی ژمارەیەک بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ بۆ نەخۆشخانە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە تا ئێستا هیچ وردەکارییەکانیان سەبارەت بە ڕەوشی ئەو بەندیخانەیە ڕانەگەیاندووە، هەر بۆیە ڕۆژی ڕابردوو چەند بنەماڵەیەکی بەندکراوانی ئەو بەندیخانە لە بەردەم بەندیخانەی ورمێ گردبوونەوە و نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دۆخی بەندکراوەکان دەربڕی. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەندکراوێک بەناوی "سەلمان سولەیمان نەژاد"...
زیاتربەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوێک بەگومانی تووشبوون بە بە ڤایرۆسی کرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕيی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٢، بەندکراوێکی مەزهەبی بەناوی "محەمەد قەنبەردوست" بەگومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لە بەندی بەندکراوە سیاسییەکانی ورمێوە بۆ بەشی تەندروستیی بەندیخانە و پاشان بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە گواستراوەتەوە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو سەبارەت بەو بابەتە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "محەمەد قەنبەردوست پێشتر نەخۆشیی ئاسمی هەبوو، بەڵال ئەمڕۆ بەهۆی هەناسە تەنگییەوە برا بۆ بەشی تەندروستی بەندیخانە و...
زیاترنیگەرانی سەبارەت بە ئەگەری تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە بەندیخانەکانی ئێراندا
بنەماڵەی ژمارەیەک لە بەندکراوە سیاسییەکان لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە لێدواندا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نیگەرانیی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندیخانەکاندا و ئاشکرایان کرد کە ناوەندە دادوەرییەکانی ئێران نەک تەنیا مۆڵەتی چوونە دەرەوە لە بەندیخانەیان نەداوەتە هیچ بەندکراوێکی سیاسی، بەڵکو دەرگای بەندیخانەکانیان بەرەو بەندکراوە تازەکان کردووەتەوە و بەبێ ئەوەی بۆ ڤایرۆسی کرۆنا تاقییان بکەنەوە دەیاننێرنە...
زیاتر