کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 4 of 6 - KHRN
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ڕەشەمە (٢٦ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی جەعفەر فەرەجی کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی دووشەممە ٧ی ڕەشەمە (٢٦ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی سەیوان سەحیحی کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان (١١ی فێبرییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «سەرداو»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە...
زیاترجەبار وەیسی، کۆڵبەری بریندار، لە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لە دەست دا
جەبار وەیسی، کۆڵبەری ٣٠ ساڵانی خەڵکی سەلاسی باوەجانیی کرماشان کە ئێوارەی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان (٣١ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە کە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەقز
ئێوارەی شەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی شاری سەقز دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە نزیک ڕووباری سنووریی «بستام» لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شۆشمێی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێراق و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی هۆشیار مەحموودی کوژراوە و کۆڵبەرێکی تریش بریندار بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕێبەندان (٢٢ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراق لە ناوچەی سنووریی شۆشمێ لە مەودای نزیکەوە و...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سادق میرزایی کوژراوە و دوو کۆڵبەری تریش بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ٣٠ی بەفرانبار (٢٠ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە دەسڕێژیان لێ کراوە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «زەلێ»ی بانە دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی میرزا ئەحمەدی کوژراوە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «زەلێ»ی بانە...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) کۆڵبەرێکی ٣٣ ساڵانی خەڵکی سەڵماس بە ناوی شۆڕش خەرگووشی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان کوژراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی بەفرانبار (٩ی ژانڤییە) ئەم کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و دوو گوللە بەر سینەی کەوتووە و...
زیاترکوژران و برینداربوونی لانیکەم دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا ئەحمەد سادقی گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی هیوا بە سەختی بریندار بووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ...
زیاتر