کوشتنی هاووڵاتییان ئارشیڤ - KHRN

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیس لە تاران

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە (٨ی ئاوریل) لاوێکی ٢٧ ساڵانی خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی حسەین مەلێکی، لە بولواری بەهارانی شاری قودسی پارێزگای تاران کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی تاران و کوژرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٩ی خاکەلێوە (٨ی ئاوریل) چەندین ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە بولواری بەهارانی شاری قودس لێپرسینەوەیان لەم...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی کەلانتەریی کرماشان

ئێوارەی ٧ی خاکەلێوە (٢٧ی مارس) هێزەکانی پۆلیسی کەلانتەریی کرماشان لە نزیک مەیدانی نیایشی ئەم شارە کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد ڕەزایی و تەقەیان لێ کردووە کە لە ئەنجامدا ئەم هاووڵاتییە دوای ئەوەی گوللە بەر سەری کەوتووە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پۆلیسی کەلانتەریی کرماشان ئێوارەی ٧ی خاکەلێوە (٢٧ی مارس) لەبەر ئەوەی ئازاد ڕەزایی بەڵگەنامەکانی...

زیاتر

دەزگای دادوەری ئامادە نییە لە دۆسیەی کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران بکۆڵێتەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوە (٢٢ی مارس) بێهزاد عەزیزی، هاووڵاتیی ١٩ ساڵانی خەڵکی گوندی «دەرەشێخان»ی بانە، لە خاڵی پشکنینی دەروازەی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا. سەرەڕای ئامادەبوونی بنەماڵەی ئەم لاوە کوژراوە لە دادگای بانەدا بە مەبەستی تۆمارکردنی داوای یاسایی دژ بە هێزەکانی سپای پاسداران، بەڵام تا ئێستا دادگا هیچ هەنگاوێکی بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە هەڵنەگرتووە و بەرپرسانی پێوەندیدار دۆسیەکەیان پشتگوێ خستووە. کەسێکی...

زیاتر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی هاووڵاتییە کوژراوەکەی خەڵکی ورمێ / هەڕەشەکردن لە بنەماڵە و پارێزەرەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی داریا میکاییلی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ کە بە تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان بریندار بوو و حەفتەی ڕابردوو بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان (١٦ی فێبرییە) لە شاری ورمێ بەڕێوە چووە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «لە حەفتەی ڕابردووەوە و دوابەدوای گیانلەدەستدانی داریا میکاییلی لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ، هێزە ئینتیزامییەکان تەرمەکەیان...

زیاتر

ڕاپۆرتی تایبەتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لەسەر کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کورد بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی «یەکەی فریاکەوتن» لە ئیلام

دەمەوبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕ (١ی جولای) هێزە سەربازییەکانی «یەکەی فریاکەوتن»ی ئیلام ئۆتۆمبێلێکی پرایدیان لە شەقامێکی شاری ئیلام داوەتە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامدا حەبیب ئاژ، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و هاوڕێکەیشی بە ناوی وەحید عەتایی بە قورسی بریندار بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەسێکی نزیکی حەبیب ئاژ زانیاریی وردتری لەمەڕ شێوەی کوژرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە دەست کەوتووە. بە وتەی...

زیاتر

کوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران

ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کوێستانی قەندیل، لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراقدا، دەستەیەک کاسبکاری سەرسنووری خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا کاسبکارێکی ٣٠ ساڵان بە ناوی کەیوان عەبدوڵڵا کوژراوە. شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ١٨:٣٠ بە کاتی ناوچەکە لە بەرزاییە سنوورییەکانی کوێستانی قەندیل...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 4, 2021

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە سنووری قەسری شیرین

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو هەینی ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەبیب (حەقموراد) ڕوستەمی لە نزیک سنووری «پەرویزخان»ی شاری قەسری شیرین لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئێرانەوە کوژراوە. ئەندامێکی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە حاڵێکدا کە حەبیب ڕوستەمی هیچ کاڵا و بارێکی پێ نەبووە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، لە نزیک سنووری پەرویزخان...

زیاتر
ته‌مموز 22, 2020

پیرانشار؛ کوژرانی هاووڵاتییەک بە هاوەنی سپای پاسداران

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕدا هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ڕەسوول باکەند بە هۆی بەرکەوتنی گوللە هاوەنی سپای پاسداران لە ناوچەی «کانی‌ڕەش»ی نزیک کوێستانی قەندیل گیانی لە دەست داوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پیرانشار، سەبارەت بە کوژرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی دوا و وتی: «کاتژمێر٤:٣٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، هێزەکانی پاسگای "کووروش" بەبێ...

زیاتر