کوشتنی کۆڵبەران ئارشیڤ - Page 4 of 4 - KHRN
چاڵدۆران؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان هێزەکانی سەر بە ئەرتەشی تورکیا لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج بە ناوی شارام محەممەدی دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و کۆڵبەرێکیتر بە ناوی جەعفەر ڕەهبەری بە قورسی بریندار بووە.ناوبراو ئێستا لە ناوەندێکی تەندروستیی شاری واندایە، بەڵام تا ئێستا تەرمی شارام محەممەدی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.لە سەرەتای...
زیاترچوار کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژران
تەقەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە کاروانێکی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەرسنوور لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار، بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم ٤ کەس.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەیەک کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور لە نزیک گوندی "قەلەڕەشە"ی سەردەشت، لە شوێنێکدا بە ناوی "باژار"، کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکارێک بە ناوەکانی زانکۆ ئەحمەدی ٢٢...
زیاترنەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «ملەقەندی»ی نەسوودی پارێزگای کرماشان و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کە کوژرانی کۆڵبەرێک بە ناوی وەزیر محەممەدی لێ کەوتۆتەوە.وەزیر موحەممەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ و باوکی منداڵێکی ٤ ساڵان، خەڵکی گوندی «حەشمیر»ی شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشاندا بوو. تەرمی ئەم کۆڵبەرە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکیی...
زیاتركوژرانی دوو كۆڵبهر و كاسبكاری سەرسنوور له پیرانشار و چاڵدۆران
له چهند ڕۆژی ڕابردوودا به هۆی تهقهكردنی هێزه سەربازییەکانی ئیران و توركیاوە دوو كۆڵبهر و كاسبكاری سەرسنوور به ناوهكانی زیاد ئیسباتی حهیدهرانلوو و ئیبراهیم ئهبووبهكری له ناوچه سنوورییهكانی چاڵدۆران و پیرانشار له پارێزگای ئازهربایجانی ڕۆژئاوا كوژراون.بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشهممه ٢٠ی پووشپهڕ هێزهكانی ئەرتهشی توركیا له سنووری چاڵدۆران كاروانێكی كۆڵبهرانیان دایه بهر تهقهی ڕاستهوخۆ و به هۆی ئهم تهقهلێكردنهوە كۆڵبهرێك به...
زیاتركوژرانی ٢ کۆڵبەر و برینداربوونی ٥ی دیکە لەلایەن هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئیران
به پێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، له چهند ڕۆژی ڕابردوودا ٢ كۆڵبهر له ناوچهی سنووریی چالدۆران و ورمێ له پارێزگای ئازهربایجانی ڕۆژئاوا و هەروەها لە نهوسووی پارێزگای كرماشان، به تهقهی ڕاستهوخۆی هێزهكانی پاسهوانی سنوور كوژران و پێنج كۆڵبهری دیکەش بریندار بوون.سهرچاوهیهكی ئاگادار له چالدۆران تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستانی لەم ڕووداوە ئاگادار كردهوه و وتی: «سهعات ١٠ی شهوی ٥ی پووشپهڕ، كاروانێكی كۆڵبهری خهڵكی گوندی...
زیاترکۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور کوژرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٧ی ڕەشەمە / ٠٣.١٧، پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنووریی "هەنگەژاڵ"ی بانە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی "سەیوان شەریفی" کوژراوە. بەگوێڕەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، هێزە سەربازییەکان لە دووریی چەند مەتری و بەبێ هۆشداریی تەقەیان لە سەیوان شەریفی کردووە. ناوبراو پێشتر ژیانی هاوبەشی پێکهناوە و باوکی یەک...
زیاتر